zagros news agency

‎ڕوانگەی عێراقی سەوز: دەستڕۆیشتووان لە پشت ڕاوی نایاسایی باڵندەوەن

‎ڕوانگەی “عێراقی سەوز”، ڕۆژی چوارشەممە، ئاشکرای

‎ کرد، چوار ناوچەی ڕاوکردنی نایاسایی  باڵندە کۆچەرییەکان لە عێراقدا هەیە، کە هەندێکیان لەلایەن کەسانی دەستڕۆیشتووەوە بەڕێوە دەبرێن.

‎‎ڕوانگەکە، لە ڕاپۆرتێکدا کە ئەمڕۆ بڵاوی کردەوە، ڕایگەیاند: چالاکوانانی ژینگە، ناوچەکانی دەریای نەجەف و دەریاچەی ڕەزازە لە پارێزگای کەربەلایان بە ناوچەی ڕاوکردنی نایاسایی باڵندەی فلامینگۆ و باڵندە کۆچەرییەکانی دیکە داناوە.

‎ڕوانگەکە جەختی لەوە کردەوە کە کەسانی دەستڕۆیشتوو لە پارێزگاکانی میسان و بەسرە لە ڕێگەی دروستکردنی دەریاچەی دەستکردەوە تەڵەیان بۆ ئەم باڵندانە داناوە بۆ ڕاکێشانیان و ڕاوکردنیان، ئەمەش بە کارێکی نەگونجاو لە یاسا و نەریتە ژینگەییەکاندا دادەنرێت.

‎‎ڕوانگەی “عێراقی سەوز” جەختی لەسەر پێویستی بەدواداچوون بۆ ئەو باڵندانە کردەوە کە لەلایەن فرۆشیارانەوە دەستیان بەسەردا دەگیرێت، چ لە “بازاڕی غەزەل” لە بەغدا بێت یان لە بازاڕەکانی دیکەی پارێزگاکان.

‎‎هۆکاری ئەمەشی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی کە ئەو باڵندانە جارێکی دیکە دووچاری ڕاوکردن و فرۆشتنەوە دەبنەوە، کە ئەمەش  سووربوونە لەسەر بەردەوامبوونی ڕاوکردنی نایاسایی ئەم باڵندانە و زۆربەی کات دەبێتە هۆی:

‎بڕینی ئەندامانیان (پەلەکانیان).

‎زیان پێگەیاندنی چاو، دەنووک یان باڵەکانیان.

‎‎لە کۆتاییدا، “عێراقی سەوز” هۆشداری دا لەوەی کە بەردەوامبوونی ڕاوکردن بەبێ هیچ ڕێگرییەک و سزایەک دەبێتە هۆی کۆچی نەگەڕاوەیی ئەو باڵندانە لە وڵاتەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

‎هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی ٢ی سالی ٢٠٢٦ دابەش دەکرێت

گوران

کۆمپانیای ئەپل ئەمشەو Iphone 17 نمایش دەکات

سەڵاح

دوایین وەرزی “The Sandman” بڵاودەکرێتەوە

ART