دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند مادۆرۆ و خێزانەکەی دەستگیرکران و بۆ دەرەوەی ڤەنزوێلا گواسترانەوه.
ترەمپ له لاپەڕەی خۆی له ترووس میدیا ئاشکرای کرد: ئەم ئۆپەراسیۆنە بە هاوکاری دەزگاکانی جێبەجێکردنی یاسای ئەمریکا ئەنجامدراوە.
راشیگەیاند: دواتر وردەکاری زیاتر رادەگەیەنرێت.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ئەمریکا هێرشی کردەسەر چەندین شوێن له کاراکاسی پایتەخەتی ڤەنزوێلا.


