zagros news agency

خامنەیی: داواكاریی خۆپیشاندەران ڕەوان و بەجێن

 

عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، لە پەیامێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “ئێکس”، کاردانەوەی بەرامبەر گردبوونەوە و ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی بازاڕ و کاسبکارانی ئێران نیشاندا و جەختی لە “وەفاداریی بازاڕ بۆ کۆماری ئیسلامی” کردەوە.

‎خامنەیی لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی: “چینی بازاڕ یەکێکە لە وەفادارترین چینەکانی وڵات بە کۆماری ئیسلامی و شۆڕش. ئێمە بازاڕ بە باشی دەناسین، بۆیە ناتوانرێت بە ناوی بازاڕ و بازارییەوە دژایەتی کۆماری ئیسلامی بکرێت.”

‎ڕێبەری ئێران ئاماژەی بە ڕەوایی داواکاریی بازارییان کرد و وتی: “بەڵێ، ئەم گردبوونەوانە زیاتر لەلایەن بازارییەکانەوە بوون، بەڵام قسەکانیان قسەی ڕاست و دروست بوو.”

‎سەبارەت بە هۆکاری ناڕەزایەتییەکان، خامنەیی ڕایگەیاند: “کاتێک کاسبکار و بازاری سەیری دۆخی دراوی وڵات، دابەزینی بەهای پارەی نیشتمانی و نەبوونی سەقامگیری نرخەکان دەکات، کە دەبێتە هۆی ئەوەی ژینگەی کار و کاسبی تێکبچێت، دەڵێت ناتوانم کار بکەم؛ ئەمە قسەیەکی ڕاستە و بەرپرسانی وڵاتیش ئەم ڕاستییە قبوڵ دەکەن.”

‎ئەم پەیامەی خامنەیی لە کاتێکدایە کە لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی دابەزینی بەهای تمەن و بەرزبوونەوەی نرخەکان، لە چەندین شاری ئێران بازارییان مانیان گرت و گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیسرائیل بە مەرج ئاگربەستی لەگەڵ حزبوڵا پەسند كرد

سەڵاح

وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی مانگی رابردووی ئاشکرا کرد

یاسین

سەرۆکی حکومەت، هەرێمی کوردستان، بەرزەپردی دەروازەی شاری سۆرانی كردەوە

یاسین