zagros news agency

موقتەدا سەدر پەیامێکی لەسەر ڕووداوەکەی کاراکاس بڵاو کردەوە

 

‎​ڕۆژی یەکشەممە، 4-1-2026، موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر، لە پەیامێکدا ڕایگەیاند،ئەو ڕووداوەی لە (کاراکاس) بە دەستی (تڕەمپ) ڕوویدا، پەیامێکی ڕوونە دەربارەی (جیهانگیری) کە هەمیشە ئامانجی زلهێزی جیهانی بووە و هەر وایشە.

‎گوتیشی، ئەمە پەیامێکە بۆ هەموو نەیاران و دژبەرانی سیاسەتەکانی ئەمەریکا، تەنانەت بۆ زۆربەی خەڵک بە گشتی، بە تایبەت کاتێک سەرنج دەدەینە ئەوەی کە کردەی گرتن و دەستگیرکردنەکەی تڕەمپ ڕەنگە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان بێت.

‎کەواتە، ئەمە پەیامێکە بۆ هەموو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و یاسا نێودەوڵەتییەکان، لەوانە ئەنجومەنی ئاسایش، نەتەوە یەکگرتووەکان، دادگای نێودەوڵەتی، مافەکانی مرۆڤ و هەموو لایەنەکانی تر.

‎سەرەڕای هەموو ئەمانە، ئەو ڕووداوە پەیامێکی ئاسمانیشی تێدایە، لە ڕووی ئاسانی ڕووخانی دەسەڵات و نەمان و لەناوچوونی ئەو فەرمانڕەوایانەی کە سامان و گەندەڵییەکانیان لە گەلەکەیان و لە ئازارەکانیان دووریان خستنەوە، ئەمەش وای کرد ئەو گەلانە ببنە گەلی چەوساوە و سەرکوتکراو.

‎دەشڵێت، ئەگەر ئەمڕۆ ڕووخانی مادورۆ و حوکمەکەی بە دەستی زۆردار بێت. ئەوا ڕووخانی زۆرداران و گەندەڵکاران بە هەمان شێوە یان بە شێوەی تر دەبێت کە تەنها خوا دەیزانێت.

‎لەکۆتایی پەیامەکەی دا ئاماژەی دا، خودایە زۆرداران بە زۆردارانەوە سەرقاڵ بکە و ئێمە بە سەلامەتی لە نێوانیاندا ڕزگار بکە، خوایە، جیاوازی بخەرە نێوان ئێمە و ستەمکاران، گەندەڵکار و ئەوانەی کە بە تیرۆر و سەربڕین زەوییان پڕ لە فەسادی کردووە..

هەواڵی پەیوەندیدار

یۆنان؛ زیاتر لە ٥٠٠ کۆچبەر لە نزیک دوورگەی گاڤدۆس ڕزگار کران

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوامە لە بەرزبونەوە

سەڵاح

فوئاد حوسێن بۆ لاڤرۆڤ: ئاماژەکان نیشانی دەدەن هەنگاوی جددی بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە ئارادا نییە

یاسین