zagros news agency

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبویەوە

 

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێ هەریەکە لە نەوتی خاوى برێنت و تەکساسی ئەمەریکیش نرخەکانیان بەشێوەیهکی بەرچاو بەرزبونەوەیان  تۆمارکردوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی نەوت بەرزبونەوەێەکی بەرچاوی تۆمارکردوە و هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت (Brent)  لە بازاڕەکانی جیهاندا بە $61.62 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ دولارێک و 18 سەنت بەرزبویەوە.

هاوكات، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش بە (WTI) $58 14سەنت  لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ  دولارێک و 17 سەنت لە نرخەکەی بەرزبوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بلۆمبێرگ: یەکەم نەوتهەڵگری عێراق لە گەرووی هورمزدا تێپەڕی

یاسین

پاریس سانجێرمان ئەستێرەیەکی ڕیال مەدریدی دەوێت

یاسین

بۆچی لە زستاندا خۆڵ دەبارێت؟ هۆکارە شاراوەکە ئاشکرا کرا

سەڵاح