zagros news agency

یەدەگی زێڕی عێراق بە جێگیری لە ١٧٠ تۆن ماوەتەوە

 

ئەنجومەنی جیهانیی زێڕ، ئەمڕۆ رایگەیاند کە عێراق پارێزگاری لە پلەى جیهانیی خۆی کردووە بە یەدەگێکی زێڕ کە زیاترە لە ١٧٠ تۆن، بەبێ ئەوەی هیچ گۆڕانکارییەکی تێدا رووبدات.

ئەنجومەنەکە لە نوێترین ئاماریدا بۆ مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ ئاماژەی بەوە کردووە:

عێراق لە پلەی ٢٩یەمیندایە لەسەر ئاستی جیهان لە کۆی ١٠٠ وڵات کە خاوەنی گەورەترین یەدەگی زێڕن.ئەم کانزا بەنرخەن.

قەبارەی یەدەگی زێڕی عێراق گەیشتووەتە ١٧٠.٩ تۆن، ئەمەش یەکسانە بە ٢٢.١٪ـی کۆی یەدەگەکانی تری دراوی بیانی.

لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی، عێراق لە پلەی چوارەمدایە لە دوای سعوودیە، لوبنان و جەزائیر.

هەواڵی پەیوەندیدار

پرێمەرلیگ.. مانچستەر یونایتد دوو خاڵی دیکەی لەدەستدا

یاسین

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان

سەڵاح

لە هەولێر یەکەم تەکسی هایبرێد تۆمار کرا

یاسین