zagros news agency

پرێمەرلیگ.. مانچستەر یونایتد دوو خاڵی دیکەی لەدەستدا

لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی 12ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی ئیپسویچ میوانداری مانچستەر یونایتدی کرد.

 

لە ئەنجامدا یارییەکەش بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەردوو یانە کۆتاییهات.

 

هەر لە سەرەتایی تایمی یەکەمدا شەیتانە سوورەکانی میوانی دەستپێشخەریان کرد و لە خولەکی دوو ڕاشفۆرد تۆڕی گۆڵی خاوەن یاریگای هەژاند،

دوای ئەوە هەردوو یانە بەردەوامبوون لە هەوڵەکانیان بۆ سەر گۆڵی یەکتر، لە خولەکی 43دا یاریزان ئۆمەری هۆتچینسون گۆڵی یەکسانی بۆ یانەکەی تۆمارکردەوە.

 

لە تایمی دووەم، هەردوو یانە چەندین گۆڕانکاریان ئەنجامدا بۆ تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر، بەڵام هیچکامیان سەرکەوتوونەبوون و یارییەکە بە ئەنجامی تایمی یەکەم کۆتاییهات.

 

بەم ئەنجامە، مانچستەر یونایتد خاوەن 16 خاڵە و لە پلەی 12 دایە، ئیپسویچ تاونیش بە 9 خاڵ پلەی 18ی گرتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی

سەڵاح

ئۆدیگارد ئامانجی ئارسناڵ ئاشکرا دەکات

یاسین

بارسا هۆشداری دەداتە یامال

یاسین