zagros news agency

سەحاف: سوودانی رەزامەندی دا بۆ تەرخانکردنی فڕۆکەیەک بۆ هێنانەوەی کۆچبەرانی عێراقی لە لیبیا

 

ئەحمەد سەحاف، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا، ئەمڕۆ جەختی لە تەواوکردنی رێکارەکانی گەڕانەوەی ١٥١ هاووڵاتیی عێراقی لە لیبیاوە کردەوە، هاوکات ئاماژەی بەوە کرد کە رەزامەندی سەرۆک وەزیران وەرگیراوە بۆ تەرخانکردنی فڕۆکەیەک بۆ گواستنەوەی ئەو عێراقییانەی لە لیبیاوە دەگەڕێنەوە.

 

سەحاف راگەیاند: “بە چاودێری فوئاد حوسێن جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە و بەدواداچوونی شۆڕش خالید، بریکاری وەزارەتی دەرەوە بۆ کاروباری فرەلایەنە و کونسوڵگەری، هەروەها محەمەد حوسێن بەحرولعلوم بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری پەیوەندییە دووقۆڵییەکان کە لەڕووی تەکنیکی و لۆجیستییەوە سەرپەرشتی دۆسیەی کۆچبەران دەکات و لەسەر پێشنیازی باڵیۆزخانەی عێراق؛ بەهۆی زیادبوونی ژمارەی کۆچبەرانی نایاسایی کە بەرەو وڵاتی لیبیا دەچن، ئەم بڕیارە درا. پێشتریش باڵیۆزخانە دەیان کەسی لەوان گەڕاندووەتەوە و پشتیوانی پێویستی وەک خۆراک، دەرمان، جلوبەرگ و پێداویستییە رۆژانەکانی بۆ دابین کردبوون.”

 

سەحاف گوتی: “باڵیۆزخانە ئەمجارە رێکارەکانی گەڕانەوەی ١٥١ هاووڵاتیی عێراقی تەواو کردووە کە بەشێوەی نایاسایی چووبوونە ناو خاکی لیبیاوە. لەسەر پێشنیازی باڵیۆزخانە و نووسراوی وەزارەتی دەرەوە بۆ سکرتێری فەرماندەی گشتی، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، رەزامەندی دا لەسەر تەرخانکردنی فڕۆکەیەک بۆ هێنانەوەی ئەو کۆچبەرانەی ئێستا لە لیبیان.”

 

ئەوەشی روون کردەوە کە باڵیۆزخانەی عێراق هەموو پێداویستییەکانی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی ئەوانی بۆ ناو خێزانەکانیان تەواو کردووە.

 

هەروەها ئاماژەی بەوە کرد: “لە ماوەی رابردوودا هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە بەغدا کراوە، لەوانە نووسینگەی سکرتێری فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان و بریکارەکانی وەزارەت، بۆ دەستپێکردن و ئامادەکاریی گەشتی گەڕانەوەی کۆچبەرە عێراقییەکان کە ژمارەیان نزیکەی ١٥١ کۆچبەرە.”

 

لە کۆتاییدا جەختی کردەوە کە “ئەم هەوڵە نائاساییە بۆ وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەگەڕێتەوە و لە چوارچێوەی بەهێزکردنی رێڕەوی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەدایە کە وەزارەت کاری لەسەر دەکات بۆ رزگارکردنی گەنجانی عێراق لە مەترسییەکانی باندەکانی قاچاخچێتی و بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

شاندێكی باڵای عێراق پاش كه‌مێكی دیكه‌ ده‌گاته‌ هه‌ولێر

سەڵاح

کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە

سەڵاح

لە تورکیا ١٠٣ کەس بە تاوانی مادەی هۆشبەر دستگیر کران

سەڵاح