zagros news agency

نیکۆڵ کیدمەن و کیس ئۆربن دوای 19 ساڵ لەیەکدی جیابوونەوە

دادگایەکی ئەمریکا بڕیاری کۆتایی لەبارەی جیابوونەوەی نیکۆڵ کیدمەن و کیس ئۆربن دەرکرد، بەو پێیەش یەکێک لە بەناوبانگترین هاوژینەکانی هۆلیوود کۆتایی بە ژیانی هاوبەشییان هێنا.

دادوەرێک لە شاری ناشڤیڵی ویلایەتی تێنسی، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی هاوسەرگیرییەکەیانی واژۆ کرد. بەگوێرەی بەڵگەنامەکانی دادگا، نیکۆڵ کیدمەن و کیس ئۆربن کە هەردووکیان تەمەنیان 58 ساڵە، لەسەر دابەشکردنی سامانی هاوبەش و مافی سەرپەرشتیکردنی منداڵەکانیان گەیشتوونەتە رێککەوتن.

کیدمەن لە مانگی ئەیلوولی رابردوو داوای جیابوونەوەی پێشکەش کردبوو، هۆکارەکەشی بۆ “کێشەی خێزانی و نەگونجان” گەڕاندبووەوە. بەپێی رێککەوتنەکە، کیدمن دەبێتە سەرپەرشتیاری سەرەکیی دوو کچە هەرزەکارەکەیان و هیچ کام لە لایەنەکان داوای “نەفەقە” و هاوکاری داراییان لە یەکدی نەکردووە. 

ئەمە دووەم جیابوونەوەی نیکۆڵ کیدمەنە دوای ئەوەی لە ساڵی 2001 لە تۆم کرووز جیا بووەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

دوای بڵاوبوونەوەی چەند پۆستەرێکی نافەرمی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، دەنگۆی دروستکردنی بەشی دووەمی فیلمی سینەمایی بەناوبانگی (Pretty Woman) جارێکی دیکە سەری هەڵداوەتەوە، سەرچاوە هەواڵییەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن کە گفتوگۆی جیدی لەو بارەیەوە هەیە. جولیا ڕۆبێرتسی تەمەن ٥٧ ساڵ و ڕیچارد گێری تەمەن ٧١ ساڵ، کە پاڵەوانانی سەرەکی فیلمەکەن، لەگەڵ کۆمپانیای دیزنی دەستیان بە گفتوگۆ کردووە بۆ ئەوەی دوای ٣٥ ساڵ لە بەرهەمهێنانی فیلمە ڕەسەنەکە، بەشێکی نوێی لێ دروست بکەن. سەرچاوەیەکی نزیک لە پڕۆژەکە بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە: “تاوەکو ئێستا هیچ گرێبەستێک واژۆ نەکراوە، بەڵام کار لەسەر سیناریۆیەکی سەرەتایی دەکرێت و ئەگەر هیچ کێشەیەک نەیەتە پێش، جولیا و ڕیچارد هەردووکیان ئامادەیی خۆیان نیشان داوە”. جولیا ڕۆبێرتس پێشتر لە ساڵی ٢٠١٩دا ڕایگەیاندبوو کە بەهۆی گۆڕانی سەردەم و تێڕوانینەکان، ئەستەمە فیلمێکی وەک “Pretty Woman” لەم سەردەمەدا بەرهەمبهێنرێتەوە. بەڵام ئێستا بەهۆی بەردەوامیی ناوبانگی فیلمەکە، وا دیارە ئەکتەرەکان بۆچوونی خۆیان گۆڕیوە. فیلمی “Pretty Woman” کە لە ساڵی ١٩٩٠ بەرهەم هێنرا، چیرۆکی ملیاردێرێک (ئێدوارد لویس) دەگێڕێتەوە کە دەکەوێتە خۆشەویستیی ژنێکی سەر شەقام (ڤیڤیان وارد). فیلمەکە یەکێکە لە پڕداهاتترین و خۆشەویستترین فیلمە ڕۆمانسییەکانی مێژووی سینەما.

ART

محەممەد عەباس بەهرام کۆچی دواییکرد

ART

بەهۆی شکستی “The Mummy” ژمارەیەک کارمەند دەرکران

ART