zagros news agency

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا: هەڵوەشاندنەوەی گرووپە چەکدارەکانی عێراق پێویستییەکی بە پەلەیە

 

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا جەختی کردەوە، گرووپە چەکدارەکانی عێراق، سەروەریی عێراق لاواز دەکەن و ئاسایشی ئەمریکایی و عێراقییەکان دەخەنە مەترسییەوە. بۆیەش هەڵوەشاندنەوەی ئەم گرووپە “پێویستییەکی بە پەلە”یە.

ئەم باڵیۆزخانەیە هەروەها گرووپە چەکدارەکانی بە هۆکاری سەرەکیی ناسەقامگیرکردن و تاڵانکردنی سەرچاوەکانی عێراقی پێ ناساند.

لەم نێوەندەشدا، ئاژانسی هەواڵیی فەڕەنسا لەزمان کاربەدەستانی عێراقی و دیپلۆماتکارانی بەغدا، ڕاپۆرتی بڵاو کردەوە کە ئەمریکا گوشار دەخاتە سەر بۆ دوورخستنەوەی گرووپە چەکدارەکان لە حکوومەتی نوێی عێراق و هەنگاونان بەرەو ڕاگەیاندنی هەڵوەشاندنەوە و چەکداماڵینیان.

کاربەدەستێکی ئەمریکایی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، ڕایگەیاند: “سەرکردەکانی عێراق بە باشی دەزانن چی لەگەڵ هاوبەشییەکی بەهێز لە نێوان ئەمریکا و عێراقدا گونجاوە و چی نەگونجاوە.” ئەو گوتیشی، واشنتن “بە ڕوونی لە گفتوگۆکردن سەبارەت بە پێویستیی هەڵوەشاندنەوەی چەکدارانی سەر بە ئێران بەردەوام دەبێت “.

لەگەڵ ئەمەشدا، ئەم داواکارییانە ڕووبەڕووی ڕاستییەکی سیاسیی ئاڵۆز لە عێراقدا دەبنەوە؛ چونکە هەندێک لەم گرووپانە دەستکەوتی هەڵبژاردنی گرنگیان بەدەست هێناوە و لە چوارچێوەی زۆرینەی پەرلەمانییدا، کە بە “چوارچێوەی هەماهەنگیی” ناسراوە. ئەم هاوپەیمانییە لە لایەنە شیعەکان پێک دێت کە ئاستی جیاوازیی نزیکایەتییان لەگەڵ تاراندا هەیە و لە ساڵانی ڕابردوودا سەرکردایەتیی وڵاتیان کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له‌ باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد

یاسین

ئایا ریال مەدرید متمانەیەی بەخۆیەتی تا سەربکەوێت بەسەر بەرشلۆنەدا؟

یاسین

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی دكتۆر دەشتی دزەیی

یاسین