zagros news agency

ئەمریکا کشانەوەی لە ٦٦ دەستەی نێودەوڵەتی ڕاگەیاند

 

کۆشکی سپی ڕایگەیاند، دۆنالد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، دوێنێ فەرمانێکی واژۆ کرد، بەو هۆیەوە ئەم وڵاتە لە کۆی ٦٦ دەستەی نێودەوڵەتی دەکشێتەوە. حکوومەتی ئەمریکا ڕوونی کردەوە، ئەو دەستەیانە “چیتر خزمەتی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا ناکەن”.

بەگوێرەی لێدوانی کاربەدەستانی حکوومی، هەندێک لەو دەستەیانە، وەک سندووقی دانیشتووانی نەتەوە یەکگرتووەکان و چەندین پێکهاتەی پەیوەندیدار بە بابەتگەلێکی وەک ژینگە، کار و گەشەی کۆمەڵایەتی، لە لیستی کشانەوەدان.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، حکوومەتی ترەمپ گەیشتووەتە ئەو دەرەنجامەی زۆرێک لەم ڕێکخراوانە “لە بواری ئەرکی خۆیاندا لە زیادەڕۆیی، بەڕێوەبردنی خراپ و پڕخەرجی پێکهاتوون” و بەدرێژایی کاتیش لەلایەن لایەنگەلێکەوە “کە بەرژەوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمریکادا یەک ناگرێتەوە”، شێوەیان پێدراوە.

لەو بەیاننامەیەدا هاتبوو، دەستای لەم چەشنە دەتوانن “مەترسییەک بۆ سەر سەروەری، ئازادییەکان و خۆشگوزەرانیی نەتەوەیی” هەژمار بکرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران دانوستانەکانی لەگەڵ ئەمریکا هەڵوەشاندەوه

سەڵاح

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە پارێزگاری بانکیی ناوەندیی عێراق دەکات

سەڵاح

وەزارەتی دارایی هەموو وەزارەتەکان ئاگادار دەکاتەوە

یاسین