zagros news agency

له‌ ماوه‌ی ساڵێك سه‌گ 50 هەزار عێراقی گه‌ستووه‌

 

ساڵی ڕابردوو 50 هەزار حاڵەتی هێرشی سەگ بۆ سەر مرۆڤ لە عێراق تۆمارکراوە و بەهۆیەوە 19 کەس گیانیان لەدەستداوە.

سەیف بەدر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی فیدراڵ ڕایگەیاند، لە ساڵی ڕابردوودا بەهۆی په‌لاماری سەگەوە 19 کەس گیانیان لەدەستداوە؛ هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەو کەسانەش بۆ دواکەوتنیان لە سەردانیکردنی بنکە تەندروستییەکان و پشتگوێخستنی چارەسەر دەگەڕێتەوە.

 

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا، هەرچەندە گازگرتنی سەگ مەترسییەکی گەورەیە، بەڵام وەرگرتنی فریاگوزارییە پزیشکییە سەرەتاییەکان ئەگەری مردن بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەمدەکاتەوە؛ بۆیە پێویستە هاووڵاتییان لە کاتی هەر ڕووداوێکی لەو جۆرەدا، بە زووترین کات سەردانی نەخۆشخانە بکەن.

 

شایەنی باسە زیادبوونی سەگی بێلانە لەناو گەڕەک و کۆڵانەکاندا، بووەتە مەترسییەکی جیددی بۆ سەر ژیانی هاووڵاتییان و ساڵانە بەهۆیەوە دەیان قوربانی لێدەکەوێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنجوومەنی وەزیران نۆ ئۆتۆمبێل بە زیادكردنی ئاشكرا دەفرۆشێت

سەڵاح

كرێكارێك به‌ هۆی كاره‌باوه‌ گیانی لەدەست دا

سەڵاح

تورکیا لە دیکەی نێو دەریای ڕەش دەستی بە دەرهێنانی گازی سروشتی کرد

سەڵاح