zagros news agency

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

 

ئەمڕۆ دووشەممە   12-1- 2026

کەش /ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت لەناوچە  سنووریەکانی رۆژهەڵات و بەشێک لەپارێزگای سلێمانی( سەنتەر شار تاکوو ناو چە سنووریەکان) پێشبینی بەردەوامی دروست بوونی تەم دەکرێت بەرێژەی جیاجیا تاکو کاتەکانی درەنگانی شەو. وەهەروەها لەئەنجامی هاتنی شەپۆڵێکی تری بەفر و باران  لەدەریای سپی ناوەراست کەوا لەکاتەکانی ئیوارە کاریگەری دەگاتە هەرێم سەرەتا لەناوچەکانی پارێزگای دهۆک بەشێوەی نمەباران وە بەفر لەناوچە شاخاوویە سنووریەکانی باکوور دەست پێدەکات پاشان کاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ ناوچەکانی  ناوەراستی هەرێم وە داباراین بەشێوەی نمە باران و بەفر لەناوچە شاخاوویە بەرزەکان  دەست پێدەکات وە بەردەوام دەبی لەکاتەکانی درەنگانی شەو.

خێراى با / لەسەرخۆ- مام ناوەند  ( 5 – 20 ) کم/ک.بۆ کاتەکانی نیوەرۆ تاکو دوایی نیوەرؤ خێرایی با چالاک دەبێت بۆ سەروی 30 کم/ک

ئاراستەی با /  باشووری خۆرهەڵات

مەوداى بینین / لە نێوان  ( 7 – 9 ) کم دەبێت. لەناوچەکانی بوونی تەمی بەهێز کەمتر لە 1 کم بەتایبەتی لەکاتەکانی بەیانی زوو وە ئێوارە.

پلەکانی گەرما /  بەگشتی بەرزترین پلەی گەرما کەمێک نزم  دەبێتەوە بە (1- 2 ) پلەی سیلیزی بە بەراورد بە پلەی دوێنێ ، وەک لە خوارەوە ئاماژەى پێدراوە.

هەولێر 14پلەی سیلیزی

پیرمام 12پلەی سیلیزی

سۆران 6 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران 2- پلەی سیلیزی

سلێمانی 10 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ 12 پلەی سیلیزی

دهۆک 11 پلەی سیلیزی

زاخۆ 12 پلەی سیلیزی

کەرکوک 14 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی

گەرمیان  : 16 پلەی سیلیزی

 

سبەى سێشەممە  13-1- 2026

کەش/ ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لەسەرتاسەری هەرێم بەشێوەی نمەب باران وبەفر بارین لەناوچە بەرزەکاندا شایانی باسە کاریگەری نا سەقاگیری ئاسمانی هەرێم بەردەوامی دەبێت بۆ رۆژی چوارشەممە .

خێراى با / لەسەرخۆ – مام ناوەند  ( 10 – 25) کم/ک. لەناوچەکانی سنووری گەرمیان ئەگەری چالاک بوونی هەیە بۆ سەروی 30 کم/ک تاکوو کاتەکانی ئێوارە

ئاراستەی با /  باکووری خۆرهەلات

مەوداى بینین /  لەنێوان ( 6– 8 ) کم دەبێت. لەکات و شوێنی دابارین لەنێوان ( 4- 6 ) کم دەبێت

پلەکانی گەرما / بەرزترین پلەکانی گەرمای نزم دەبێتەوە بە ( 3 – 4 ) پلە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر :11 پلەی سیلیزی

پیرمام 8 پلەی سیلیزی

سۆران 3 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران 1- پلەی سیلیزی

سلێمانی 6 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ 9 پلەی سیلیزی

دهۆک 7 پلەی سیلیزی

زاخۆ 7 پلەی سیلیزی

کەرکوک 12 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 8 پلەی سیلیزی

گەرمیان  : 12 پلەی سیلیزی

 

12/1/2026

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌وێنه‌… سەرۆک بارزانی سەردانی قەڵای هەولێرى کرد

سەڵاح

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ هێنانه‌كايه‌ى ناحيه‌ى به‌رده‌قاره‌مان ده‌رده‌كات

سەڵاح

هاتوچۆ: شه‌قامێكی سه‌ره‌كی سلێمانی داده‌خرێت

سەڵاح