zagros news agency

حکوومەتی ئەمریکا پۆلیسی زیاتر ڕەوانەی مینیاپۆلیس دەکات

 

بەدوای ناڕەزایەتییەکان دژی پۆلیسی کۆچبەران و گومرگی ئەمریکا لە مینیاپۆلیس، حکوومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان ڕێوشوێنە ئەمنییەکانی لەو شارە توندتر کردووەتەوە.

کریستی نۆم، وەزیری ئاسایشی نێوخۆی ئەمریکا، بە کەناڵی فۆکس‌نیوزی گوت سەدان پۆلیسی زیادە ڕەوانەی مینیاپۆلیس دەکرێن.

ئەو گوتی دەبێت دڵنیا ببینەوە “ئەفسەرانی پۆلیسی کۆچبەران و هێزەکانی پاراستنی سنوورمان کە لە مینیاپۆلیس ئەرکەکانیان جێبەجێ دەکەن، دەتوانن لە ئاسایشی تەواودا کار بکەن”.

نۆم باسی لە مامەڵەیەکی یەکلاکەرەوە کرد و گوتی: “ئەگەر کەسانێک توندوتیژی بەرانبەر هێزە ئەمنییەکان بنوێنن یان ڕێگە لە هەڵمەتەکانمان بگرن، تاوانە و ئێمە لەسەر دەرەنجامەکانی لێیان‌ دەپرسینەوە.”

کریستی نۆم پێشتر گوتبووی دیموکراتەکان خۆپێشاندەرانیان هان داوە توندوتیژی دژی ئەفسەرانی فەرمانگەی کۆچبەران ئەنجام بدەن. ئەو بە کەناڵی “سی‌ئێن‌ئێن”ی گوت: “ئەوان هانی خەڵکیان داوە بۆ کاری تێکدەرانە و ئەو توندوتیژییەی لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە مینیاپۆلیس بینیومانە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

بەهۆی ڕووداوێکی گیان لەدەستدان یارییەکی خولی سڕبی ڕادەگیرێت

یاسین

زانیاری نوێ لەبارەی خەرجکردنی دوو مووچە گەیشت

یاسین

کۆشکی سپی گەشبینە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران

یاسین