دوای ئەوەی دۆنالد ترەمپ، سەرۆکی ئێستای ئەمریکا، شەوی ڕابردوو ڕایگەیاند تاران خوازیاری دانوستانە، ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشکرای کرد پەیوەندییان لەگەڵ لایەنی ئەمریکایی هەیە.
ئیسماعیل بەقایی ڕۆژی دووشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هەفتانەدا گوتی: “کەناڵی پەیوەندی لەگەڵ نێردەی ئەمریکایی هێشتا کراوەیە.”
ئەو لە هەمان کاتدا ڕەخنەی لە ویلایەتە یەکگرتووەکان و ئیسرائیل گرت و ئەو دوو وڵاتەی بە دەستتێوەردان لە ناڕەزایەتییەکانی نێوخۆی ئێران تۆمەتبار کرد.
بەقایی هەروەها گوتی ناڕەزایەتییەکان بۆ “کردەوەی توندوتیژانە کە تێیدا چەک بەکار هاتووە گۆڕاون ” و ئەمەشی دایە پاڵ “دەستتێوەردانی ئەمریکایی و ئیسرائیلی”.

