دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بڕیارێکی نوێی بۆ توندکردنی فشارە ئابوورییەکانی سەر ئێران ڕاگەیاند.
لە نوێترین هەنگاویدا بۆ گۆشەگیرکردنی تاران، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا باجێکی 25% بسەپێنێت بەسەر هاوبەشە بازرگانییەکانی ئێراندا لە کاتی مامەڵەکردنیان لەگەڵ ئەمریکا.
ئەم بڕیارە وڵاتانی جیهان دەخاتە بەردەم تاقیکردنەوەیەکی سەخت، چونکە بەردەوامبوونیان لە بازرگانی لەگەڵ ئێران بە واتای زیان گەیاندن بە هەناردەکانیان دێت بۆ گەورەترین بازاڕی جیهان کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە.

