zagros news agency

کەشناسی هەرێم:شەپۆڵی باران بارین بەردەوامی دەبێت

 

ئەمڕۆ سێشەممە      13-1-2026

کەش / بە گشتی کەش هەورو باران بارین دەبێ لەگەڵ زیادبوونی خێرای با و دروست بوونی هەورە تریشقەو بەفر بارین لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزەکان,بڕی دابارین زیاد دەبێت لە سنووری پارێزگای سلێمانی و دهۆک هەڵەبجە  شێوازی دابارین هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ بارانی مامناوەند و  لێزمە باران . دوبارە بە گشتی کاریگەری ئەم شەپۆڵەی رووی لە ناوچەکەمان کردوە لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چالاکتر دەبێت سەرجەمی ناوچەکەمان باران بارینی دەبێت .

خێراى با / چالاک ( 20– 30) کم/ک  هەندێ کات دەگاتە سەرووی 35 کم لە کاتژمێرێکدا

ئاراستەی با / باکوورى ڕۆژئاوا

مەوداى بینین / 7 – 8 کم دەبێت

پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە (1-2) پلەی سیلیزی بەراورد بە دوێنێ

هەولێر : 13پلەی سیلیزی

پیرمام : 10پلەی سیلیزی

سۆران : 8 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران :  5پلەی سیلیزی

سلێمانی :  10 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ :  12 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 12 پلەی سیلیزی

دهۆک :12 پلەی سیلیزی

زاخۆ  :13 پلەی سیلیزی

ئاکرێ :12 پلەی سیلیزی

 

سبەى چوارشەممە  ‌  14-1-2026

کەش/ کاریگەری شەپۆڵی باران بارین بەردەوامی دەبێت باران لە سەرجەم ناوچەکەمان دەبارێت بە بڕی جیاجیا و لەگەڵ هاتنی بارستە هەوایەکی سارد و  نزم بوونەوەی زیاتری پلەکانی گەرما . سەنتەری سلێمانی و دهۆک و ئیدارەی زاخۆ و ئیدارەی سۆران و ڕاپەڕین  و زۆربەی  ناوچە شاخاوییەکان بەفر بارینی دەبێت لە کاتەکانی بەیانی.

کاریگەری ئەم شەپۆڵە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لەسەر ناوچەکەمان کۆتای دێت   .

خێراى با / لەسەرخۆ-مامناوەند   ( 10 – 15 ) کم/ک .

ئاراستەی با / باکووری ڕۆژهەڵات

پلەکانی گەرما/ نزم  دەبێتەوە بە چەند پلەیەک

مەوداى بینین / 7– 8  کم.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 8 پلەی سیلیزی

پیرمام :4 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران :  2 پلەی سیلیزی

پیرمام :4 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 4 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ 8 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 7 پلەی سیلیزی

دهۆک :4 پلەی سیلیزی

زاخۆ  : 5  پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 8 پلەی سیلیزی.

 

 

13-1-2026

هەواڵی پەیوەندیدار

زیندانییەکی سیاسی کورد ماوەی 10 ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووە

سەڵاح

دۆلاری زیاتر خرایە بازاڕ و بەهاکەی دابەزی

یاسین

هۆشیار زێباری:سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدی، لە هەولێر کۆبوونەتەوە

سەڵاح