-تا ئێستا نزیكه‌ی 31 هه‌زار پارچه له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر دابه‌ش كراوه
پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا به‌رده‌وامه و ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ش 14/1/2026، نزیكه‌ی 750 پارچه دیكه له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی كانی قڕژاڵه دابه‌ش به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رندا ده‌كرێت.
له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر (ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر) تاوه‌كوو ئێستا نزیكه‌ی 31 هه‌زار پارچه زه‌وی له 12 سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی شه‌مامك، بنه‌سڵاوه، داره‌توو، كه‌سنه‌زان، به‌حركه، كانی قڕژاڵه، مه‌خموور، قوشته‌په، دیبه‌گه و چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ش له قۆناغی یه‌كه‌مدا دابه‌ش كراوه و ئه‌مڕۆش له كانی قڕژاڵه نزیكه‌ی 750 پارچه زه‌وی دابه‌ش ده‌كرێت و به‌مه‌ش ده‌بێته 13 شاره‌وانی كه زه‌وییان دابه‌ش كردووه.
دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران به بڕیاری مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و پرۆسه‌ش به باشی به‌ڕێوه ده‌چێت و سه‌رجه‌م ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی مه‌رج و ڕێنمایییه‌كان ده‌یانگرێته‌وه، له سنووری شاره‌وانییه‌كانی خۆیاندا زه‌وی وه‌رده‌گرن.


