zagros news agency

ئەردۆغان و ئال سانی چه‌ند پرسێكی هەرێمی و جیهانییەکانيان تاوتوێ کرد

 

سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ میری قەتەر، شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی ئەنجام دا.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، لەو پەیوەندیيە تەلەفۆنییەدا پەیوەندییەکانی تورکیا و قەتەر، پرسە هەرێمیی و جیهانییەکان، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و دۆخی مرۆیی تاوتوێ کراوە.

سەرکۆمار ئەردۆغان بە پێویستی زانی جیهانی ئیسلامی بە یەکڕیزی و یەکدەنگیی هەوڵەکانی زیاد بکات بۆ ڕاگرتنی هێرشە دڕندەکانی ئیسرائیل و سزادانی لەسەر ئەو تاوانانەی دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجامیداون.

هەروەها سەرکۆمار ئەردۆغان جەختی لەسەر گرنگیی زوو ڕێگریی کردن لە ئیسرائیل و مامەڵەی عەقڵی سەلیمانە کردەوە بۆ ئەوەی گرژیی لە ناوچەکە تەشەنە نەکات.

سەرکۆمار ئەردۆغان و میری قەتەر ئال سانی پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزانیان لە یەکتر کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

لینگلێت و بارسا نزیکن له کۆتایی

یاسین

ئێران ٢٣ سندووقی هەڵبژاردن لە عێراق دادەنێت

سەڵاح

دەستەی گومرگی عێراقی رێژەی گومرگی سەر پێداویستییەکانی سیستەمی وزەی خۆر ئاشکرا دەکات

یاسین