رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی بڵاویکردووەتەوە، داهاتووی زەینەدین زیدان لە کاری راهێنەرایەتیدا یەکلابووەتەوە و بە هیچ شێوەیەک گرنگی بە ئۆفەری یانەکان نادات ئەگەر ریاڵ مەدریدیش بێت.
ئەو رۆژنامەیە دوپاتیکردووەتەوە کە زەیدان راهێنەری داهاتووی هەڵبژاردەی فەرەنسایە لە دوای دیدیە دیشامپ کە بڕیارە دوای تەواوبوونی مۆندیالی 2026 واز لە لە ئەرکەکەی بهێنێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، کۆبونەوە کراوە لە نێوان بەرپرسانی یەکێتی تۆپی پێی فەرەنسا و زەینەدین زیدان لەپێناو داڕشتنی پلانێکی تۆکمە بۆ چەند ساڵی داهاتووی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان.
رونیشیکردووەتەوە، بابەتەکە تەنها ئەوە نییە کە زیدان دەبێتە راهێنەری فەرەنسا بەڵکو یەکلاکردنەوەی تیمی یاریدەدەریەتی کە بە ئەگەرێکی زۆرەوە پینتۆی لەگەڵدا دەبێت کە لە یانەی ریاڵ مەدرید یاریدەدەریبووە.
لە کۆتاییشدا نوسیویەتی، تا دوای مۆندیال بە فەرمی راناگەیەنرێت کە زیدان دەبێتە راهێنەری فەرەنسا چونکە نایانەوێت لە ئێستادا یاریزانانی ئە وهەڵبژاردەیە بەو بابەتەوە سەرقاڵ بکەن و ئامانجیان ئەوەیە کە سەرنجی تەواویان لەسەر ئەو پاڵەوانێتییە گەورەیە بێت.

