zagros news agency

چوارچێوەی هەماهەنگی پەرەسەندنە ئەمنییەکانی ناوچەکە تاوتوێ دەکات

 

چوارچێوەی هەماهەنگی، لە میانی کۆبوونەوەیەکدا لە نووسینگەی محەمەد شیاع سوودانی پەرەسەندنە ئەمنییەکانی ناوچەکەی تاوتوێ کرد.

چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە: “سەرۆک وەزیران میوانداری کۆبوونەوەیەکی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کردووە، بە ئامادەبوونی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان.”

لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە “لە کۆبوونەوەکەدا دۆسیەی ئەمنی و ئاستی ئامادەیی هێزە چەکدار و ئەمنییەکان بە هەموو جۆرەکانیانەوە خرایەڕوو، ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەی بەردەوامن هاوشانی بەسەرکردنەوەکانی سەرۆک وەزیران بۆ سنووری نێوان عێراق و سووریا.”

هەروەها ئاماژە بەوە دراوە کە “لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پەرەسەندنە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان کرا، بەتایبەت ئەوەی پەیوەندی بە رووداوە خێراکانی ناو سووریاوە هەیە؛ جەختیش لەسەر پێویستی چڕکردنەوەی هەوڵە ئەمنییەکان کرایەوە بۆ دەستەبەرکردنی بەردەوامیی ئەو ئاسایش و سەقامگیرییەی کە له عێراق هەیه.”

هەواڵی پەیوەندیدار

نوێترین زانیاری لە بارەی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران دەخرێتە روو

یاسین

سێ بۆمبی سەردەمی جەنگی جیهانیی دوەم پووچەڵ دەکرێنەوە

سەڵاح

کەشناسی: لە دوای نیوەڕۆ شەپۆڵێکی بەفر بارین روو لەهەندێ ناوچە دەکات

سەڵاح