zagros news agency

سەندیكای ڕۆژنامەنووسان: یەكهەڵوێستی و یەكگوتاری میدیاكان بەرامبەر بە ڕۆژئاوای كوردستان، جێگای ڕێز و پێزانینە

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ـی 1ـی 2026، سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان ڕایگەیاند: لەسەروبەندی ئەو ڕووداوانەی لە ڕۆژاڤای كوردستان ڕوویان دا و ڕۆڵی نێگەتیڤی هەندێک لایەن لە دژی دۆزی كورد لە سووریا و ئەو ناهەقی و زوڵم و ستەملێكردنەی ڕوودەدات. ئەو هەڵوێستە جوان و یەكانگیرەی كە میدیاكارانی باشووری كوردستان نواندیان، لەگەڵ یەک وتاری سەرجەم میدیاكانمان بە (بینراو ـ بیستراو ـ خوێنراو ـ ئەلكترۆنی) جێگای سوپاس و رێز و پێزانینمانە، هیوادارین ئەم یەک وتاری و یەک هەڵوێستی و یەک بۆچوونە لە سەرجەم كایە و ڕووداو و كارەساتەكانی تریشدا ببینین.”

 

سەندیكای ڕۆژنامەنووسان دەشڵێ: “نیگەرانی خۆمان ناشارینەوە سەبارەت بە دەرئەنجامەكانی پڕۆسە سەربازییەكان و كاریگەرییەكانی لەسەر میدیاكارانمان چ لە كەناڵەكانی باشووری كوردستان كە لە رۆژاڤا كار دەكەن یان ئەو كەناڵانەی كاری میدیایی دەكەن لە ناوچەكانی ڕۆژئاڤای فورات كە هێشتا ئامار و داتایەكی وردمان بەدەست نەگەیشتووە لەسەر زەرەر و زیانی نووسینگە و كەناڵەكان و میدیاكاران و شمەک و كەلوپەلەكانیان، دەنگی خۆمان دەخەینە پاڵ دەنگی رێكخراوە میدیاییەكانی ڕۆژئاڤا و داوا لە سەرجەم رێكخراوە میدیاییەكانی جیهان دەكەین كە بە وردی چاودێریی ڕەوشی میدیا و پێشێلكارییەكان بكەن، چونكە لایەنی هێرشبەر خاوەنی ئایدیایەکی میدیایی ئاشکرا نییە و نازانرێت تا ئێستاش چۆن لە میدیا و ژینگەی میدیایی و ئازادی بیروڕاو دیموكراسی  دەڕوانێت.”

 

لە كۆتایی پەیامەكەیدا، ڕایدەگەیەنێت: “سەركەوتن بۆ ڕۆژئاڤا و سەلامەتی بۆ میدیاكاران.”

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەردەوامە لە دابەزین

سەڵاح

د.نه‌هله‌ ئه‌فه‌ندی: بارزانی نه‌مر به‌خه‌سڵه‌تی پشتیوانی گه‌لی خۆی و سازش نه‌كرد له‌ مافی ره‌وای كورد بووه‌ سیمولی مێژوویی

دڵشاد

مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی رەشید سندی دەکات

سەڵاح