zagros news agency

ئەمڕۆ ناچاری نەبێت با کەس لە دەروازەکەمانەوە گەشت نەکات

 

بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت داوا لە گەشتیاران دەکات ئەگەر زۆر ناچار نەبن، سەردانی دەروازەکەمان نەکەن.

ئەمڕۆ هەینی، 23ـی کانوونی دووەمی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت، هاووڵاتیان و گەشتیارانی سنوورەکە ئاگادار دەکاتەوە، ڕێگەی هاتوچۆ و گەشتکردن لە سنووری دەروازەکەمان کاتژمێر یەکی پاشنیوەڕۆ دەکرێتەوە، بەڵام بەهۆی ناهەمواری ڕێگاوبانەکان و هاتنی بەفری بەردەوام، گەشتیاران ئەگەر زۆر نەچار نەبن با ئەمڕۆ لە دەروازەکەمانەوە گەشت نەکات.

ئەمەو ئاستەنگی زۆر لە ڕێگاکانی هاتوچۆی دیووی تورکیا هەیە و ڕێگایان لە بەفر پاک نەکراونەتەوە، بەمەش ڕەنگە گەشتیار دوای ئەوەی لە دیووی زێتەوە دەرباز دەبێت، لە دیووی دەرەجیک تووشی زەحمەتیەکی زۆر ببێتەوە.

هەروەها ئاماژە بەوە دراوە، بەهۆی ئەو شەپۆڵەی بەفربارینەوە سەرەڕای کارکردنی بەردەوامی تیمەکانی بەفر ڕاماڵین، هەندێک جار هاووڵاتیان ڕووبەڕووی گرفتی هاتوچۆ دەبنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ستارمر: بەریتانیا رادەستی فشار نابێت و ناچێتە نێو جەنگەوە

سەڵاح

ڕاپۆرتە ئابوورییەکان: 100 ملیار دۆلار خەرج کراوە و کورتھێنانیش بەردەوامە

سەڵاح

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح