zagros news agency

نرخى نەوت بەشێوەیەکى بەرچاو دابەزى

 

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان بە زیاتر لە 89 دۆلار مامەڵەى پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژى پێشتر نرخی نەوتی خاوی برێنت و تەکساس  دابەزینیان لە بازاڕەکانی جیهاندا تۆمارکرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە، لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە 89 دۆلار و 46 سەنت مامەڵەى پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژى پێشتر دولارێک و 16 سەنت لە نرخەکەی دابەزیوە.

هەروەها، نرخى بەرمیلێک نەوتى تەکساسى ئەمەریکیش بە 84 دۆلار و 77 سەنت مامەڵەى پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژی پێشتر دولارێک و 17 سەنت لە نرخەکەی دابەزیوە.

یەکێک لە هۆکارەکانی بەرزبونەوەی نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا دووبارە بە ئامانجگرتن و تەقاندنەوەی کەشتیە نەوتیەکان بوو لەلایەن گروپە چەکدارەکان و لەهەمان کاتیشدا هێرشەکانی ئۆکرانیا بۆسەر کەشتییە نەوتی و کێڵگە نەوتییەکانی روسیا یەکێکی تر بووە لە هۆکارەکان کە نرخی نەوتی بەرز کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی لە شارێکی کوردستان کرایە پشووی فەرمی

یاسین

نووسينگه‌ى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا ستايشى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كات

سەڵاح

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى كونسوڵى گشتيى پێشووى ئه‌مه‌ريكا ده‌كات

یاسین