ڕۆژی دووشەممە، 26ـ1-2026، لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا بەسەر پەرشتی سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و بە ئامادەبوونی هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی عیراق نووسینگەی نوێی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرایەوە.
لەمیانی وتارێکدا لە ڕوەڕەسمەکەدا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە رایگەیند، هەرێمی کوردستان و تەواوی عیراق کراوەن بۆ وەبەرهێنان و بازرگانی کردن.
هاوکات سەفین دزەیی باسی لە دۆخی ئێستای ناوچەکە کرد و گوتی، گرنگە رۆژانە ئاشتی و دۆستایەتی هەڵبژێردرێت لە جیاتی توندوتیژی، تاوەکوو ئایندەیەکی گەش بەرقەراربێت.
هەر لە پەراوێزی کردنەوەی نووسینگەی نوێی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێم لە مەدرید، سەفین دزەیی چەند دیدارێکی لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەتی ئیسپانیا و دیپلۆماتکارو پارتە سیاسییەکان و بازرگانان ئەنجامدا.

