zagros news agency

خولی ئیتاڵیا.. ئینتەر سێ خاڵ و سەرکەوتنێکى گرنگی بەدەستهێنا

لە یارییەکانی هەفتەی حەوتەمی خولی ئیتاڵیا، یانەی ئینتەر میلان میوانداری تورينوی کرد.

 

لە ئەنجامدا یانەی ئینتەر توانی یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو یارییەکەی بردەوە.

 

لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی 20 یاریزانێکی تورينوی بەکارتی سوور کردەوە، دوای ئەوە ئینتەر توانی دوو گۆڵ لەڕێگەی مارکۆس تۆرام 25 و 35 تۆمارکرد،

دوای خولەکێک لە گۆڵەکەی تورام، تورينو توانی گۆڵێک لە خولەکی 36دا لە ڕێگەی دۆڤان زاپاتا و ئەو تایمە بەو شێوەیە مایەوە.

 

لە دووەم تایمدا ئینتەر باشتر گەڕایەوە و لە خولەکی 60دا تورام گۆڵی سێیەم و هاتریکی تۆماربکات،

دوای ئەوە هەردوو یانە چەندین هەوڵیاندا بۆ تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر، دوای ئەوە ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ تورينوی هەژمارکرد و نیکولا ڤلاسیچ گۆڵی دووەمی تۆمارکرد و یارییەکەش بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی ئینتەر میلان بە کۆکردنەوەی 14 خاڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندیە، تورینوش لە پلەی شەشەمدایە و خاوەن 11 خاڵە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نێچیرڤان بارزانی خەم وپەژارەی خۆی بۆ کارەساتەکەی کوت دەربڕیی بۆ

سەڵاح

فەرەنسا سزاکان لە سەر سووریا کەم دەکاتەوە

یاسین

ئەمریکا پشتگیریی خۆپێشاندەرانی شاری سووەیدای سووریا دەکات

سەڵاح