zagros news agency

سه‌رۆكی هه‌رێم پێشوازی له‌ ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌سه‌ده‌ و حكومه‌تی سوریا ده‌كات

 

ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

پێشوازی و پشتيوانى لە ڕێککەوتنى نێوان حکوومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هه‌سه‌ده‌) ده‌كه‌ين بۆ ڕاگرتنی شەڕ، تێکەڵکردنەوەی دامەزراوە سەربازی و كارگێڕييه‌كان، مسۆگەرکردنی مافە مەدەنی و پەروەردەیيیەکانی گەلی کورد و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سەر زێدی خۆیان.

ئەم ڕێککەوتنە هەنگاوێکی گرنگ و دروستە بە ئاراستەی چارەسەری ئاشتییانە و کۆتاییهێنان بە ئاڵۆزییەکان. ئێمە هەمیشە جەختمان لەوە کردووەتەوە کە دیالۆگ، لێکگەیشتن و ڕێگەچارەی سیاسی، تاکە دەرچەن بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی بەردەوام کە لە بەرژەوەندیی هەموو لایەکدا بێت.

ئه‌م ڕێککەوتنه‌ زەمینەیەکی بەهێز بۆ سەقامگیری، ئاشتیی کۆمەڵایەتی و پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتەکان دەکاتەوە. هیوادارین ببێتە مایەی بنیاتنانەوەی سووریایه‌کی یه‌کگرتوو، پاراستنی مافه‌كانى گه‌لى كورد و هەموو پێکهاتەکان له‌ ده‌ستووری داهاتوودا و بەدیهێنانی ئارامی بۆ سووريا و ناوچەکە به‌گشتى.

 

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار

لە ڕۆژی جیھانیی زمانی دایک… ڕاگەیاندنى ئامارى گشتیى سەرجەم ئەو شوێنانەى کە تابلۆکانیان کردووە بە کوردى

دڵشاد

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی پۆڵەند دەکات

یاسین

مەترسیی كەمكردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق هەیە

سەڵاح