zagros news agency

بە گوێرەی خەمڵاندنێکی نوێ ڕووسیا زیاتر لە یەک ملیۆن سەربازی لە دەست داوە

 

بەپێی ڕاپۆرتێکی نێوەندی لێکۆڵینەوەی ستراتیژی و نێودەوڵەتیی (CSIS) کە بارەگاکەی لە واشنتۆنە، سوپای ڕووسیا لە ماوەی نزیکەی چوار ساڵی جەنگی ئۆکراینادا، یەک ملیۆن و ٢٠٠ هەزار سەربازی بەهۆی کوژران یان برینداربوونەوە لە دەست داوە. ئەم ناوەندە دەڵێت لە شوباتی ٢٠٢٢ەوە تا ئێستا ٣٢٥ هەزار سەربازی ڕووسیایی کوژراون.

سەبارەت بە ئۆکرایناش خەمڵێنراوە سوپای ئەم وڵاتە ٥٠٠ بۆ ٦٠٠ هەزار سەربازی لە دەست دابێت کە ١٠٠ بۆ ١٤٠ هەزاریان کوژراون. هەرچەندە مۆسکۆ ئەم ئامارانەی ڕەت کردووەتەوە، بەڵام نووسەرانی ڕاپۆرتەکە دەڵێن “لە جەنگی جیهانیی دووەمەوە تا ئێستا هیچ زلهێزێک لە هیچ جەنگێکدا تووشی ئەم ژمارە زۆرەی کوژراو و زیانە گیانییە نەبووەتەوە.”

ئەم ئامارە لە کاتێکدایە کە ئەگەر جەنگەکە بەم توندییە بەردەوام بێت، کۆی زیانە گیانییەکانی هەردوو لا تا مانگی نیسانی ٢٠٢٦ لە دوو ملیۆن سەرباز تێدەپەڕێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

درووزیی سووریا هێرشی سەر شارۆچکەی جەرەمانای دیمەشق سەرکۆنە دەکەن

یاسین

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا دەکات

سەڵاح

پارێزگاری هەولێر بازاڕی سپی بەسەر دەکاتەوە

یاسین