zagros news agency

سەرکردەکانی بەریتانیا و چین جەخت لە پەیوەندیی نزیکتر دەکەنەوە

 

کیر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، بۆ دیدار لەگەڵ شی جین پینگ، سەرۆککۆماری چین، گەیشتە پەکین؛ ئەمە یەکەم جارە لە ساڵی ٢٠١٨ەوە سەرۆکوەزیرانێکی ئەو وڵاتە سەردانی چین دەکات.

زۆربەی میدیا ڕۆژاوایییەکان ئەم سەردانەیان لەبەر ڕۆشناییی دۆخێکی نێودەوڵەتیی “پێشبینینەکراو” لێک داوەتەوە کە بەهۆی سیاسەتەکانی دۆنالد ترەمپ، سەرۆکی ئێستای ئەمریکاوە دروست بووە. پەیوەندییەکانی بەریتانیا و ئەمریکا بەتایبەت دوای هەوڵی ترەمپ بۆ دەستبەسەرداگرتنی گرینلاند و هەڕەشەی سەپاندنی باجی زیاتر، زیانی بەرکەوتووە.

ستارمەر ڕۆژی پێنجشەممە لە دیدار لەگەڵ شی، چین بە “کایەبەرێکی گرنگ لە گۆڕەپانی جیهانی” وەسف کرد و خوازیاری “پەیوەندییەکی قووڵتر و بەرفراوانتر” بوو لەگەڵ پەکین. سەرۆککۆماری چینیش جەختی لە پێویستیی “پەیوەندیی بەهێزتر بە تێڕوانینێکی درێژخایەن” کردەوە.

بەپێی ئامارەکان، هەرچەندە چین سێیەم گەورەترین هاوبەشی بازرگانیی بەریتانیایە، بەڵام هەناردەی بەریتانیا بۆ ئەو وڵاتە لە ساڵی ٢٠٢٥دا زیاتر لە ٥٠٪ دابەزیوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

جووڵەی دیپلۆماسیی چڕی عێراق لەگەڵ میسر، تورکیا و عومان بۆ هێورکردنەوەی ناوچەکە

سەڵاح

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی کوردستان

سەڵاح

کەشناسی: لە هەندێ کات ئەگەری لێزمە باران هەیە

سەڵاح