zagros news agency

تورکیا چاودێریی پڕۆسەی چەکدانانی پەکەکە دەکات

 

وەزیری دادی تورکیا ڕایگەیاند چاودێریی چەکدانانی پەکەکە دەکەن و لەم پرسەدا پێشکەوتنی بەرچاو بەدی هاتووە.

یڵماز تونچ، وەزیری دادی تورکیا، ئاماژەی بەوە کرد دامەزراوە پەیوەندیدارەکانیان بەدواداچوون بۆ پڕۆسەی چەکدانانی پەکەکە دەکەن. ناوبراو گوتیشی: کاتێک دەڵێن پڕۆسەی “تورکیای بێ تیرۆر”، مەبەستیان ئەوەیە ڕێکخراوە چەکدارەکانی نێوخۆی وڵاتەکەیان و وڵاتە دراوسێکانیان چەک دابنێن. هەروەها باسی لەوە کرد لەم ئاراستەیەدا پێشکەوتنی بەرچاو بەدی هاتووە و بەردەوامیشە.

 

وەزیرەکەی تورکیا ڕوونی کردەوە، لە ماوەی ساڵ و نیوێکی ڕابردوودا، بەو وتارەی دەوڵەت باخچەلی لە پەرلەماندا پێشکەشی کرد و بەو ئیرادەیەی سەرۆککۆمار نیشانی دا، دەستیان بە پڕۆسەی “تورکیای بێ تیرۆر” کردووە. تونچ بانگەشەی ئەوەی کرد لەم پڕۆسەیەدا ڕێکخراوی پەکەکە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی خۆی داوە و دامەزراوەکان و دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکانی دەوڵەت چاودێری و بەدواداچوون بۆ پڕۆسەی چەکدانانەکە دەکەن.

یڵماز تونچ جەختی کردەوە کاتێک دەڵێن “تورکیای بێ تیرۆر”، مەبەستیان ئەوەیە تەنیا بە دانانی چەکی هەموو توخمە چەکدارەکان، چ لە ئاستی ناوخۆ و چ لە ئاستی دەرەوە و گەیشتن بە ناوچەیەکی دوور لە گرژی، دەتوانن بە متمانەوە سەیری داهاتوو بکەن. لە کۆتاییدا گوتی: کاتێک وڵاتەکەمان ئازاد بوو، “سەدەی تورکیا” بە ئاسانی و خێراتر بنیات دەنرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

نەیشینزلیگ.. هۆڵەندا دوو خاڵی گرنگی بەرامبەر هەنگاریا لەدەستدا

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بە جێگیری ماوەتەوە

سەڵاح

له‌ ڕووداوێكی هاتوچۆدا سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا

دڵشاد