zagros news agency

ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ى سوودانى سه‌رپه‌رشتى كرد له‌گه‌ڵ توركیا بۆ به‌ردانه‌وه‌ى ئاو، جێبه‌جێ ناكرێت

 

تۆرهان موفتى، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری ئاو، ڕایانگەیاند کە دواکەوتنی کاراکردنی هاوکارییەکان لەگەڵ لایەنی تورکی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە خشتەی کار و چوارچێوەی ڕێککەوتننامەی جێبەجێکردن تا ئێستا نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەمەش بەهۆی گۆڕانی دۆخی حکوومەت بۆ قۆناغی “کاربەڕێکەر”، کە ڕێگر بووە لە تەواوکردنی ڕێکارەكان.

 

ئه‌و ڕاوێژكاره‌ى سوودانى، ئاماژەی بەوە کرد کە تەواوبوونی پێکهاتەی حکوومەت بناغەیەکی سەرەکییە بۆ دیاریکردنی ماوەی جێبەجێکردن و دەستپێکردنی کارەکان. گوتیشی: “ئەم دواکەوتنانە کاریگەری ڕاستەوخۆیان لەسەر سەرچاوە ئاوییەکان هەبووە، بەتایبەت لە کاتی ئەو کەمئاوییە توندەی کە عێراق لەم قۆناغەدا ڕووبەڕووی بووەتەوە”.

 

ڕوونکردنەوەی دا کە ئاڵنگارییەکانی کەمئاوی پێویستیان بە بەڕێوەبردنی ژیرانەی ئەو سەرچاوە ئاوییانە هەیە کە لەبەر دەستدان، گوتیشی: “حکوومەت هاوكات کار دەکات بۆ جێبەجێکردنی کۆمەڵێک چارەسەری جێگرەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی لە ناوچە جیاوازەکاندا”.

 

تورهان موفتی ئاماژەی بەوە کرد کە یەکێک لە دیارترین ئەم چارەسەرانە، ڕووکردنە دروستکردنی بەنداوەکانی کۆکردنەوەی ئاوی بارانە کە پڕۆژەی کەمتێچوون، گوتیشی: “ئەم پڕۆژانە پشت بە کۆکردنەوەی ئاوی باران لە ناو دۆڵەکاندا دەبەستن (ئەو دۆڵانەی ناڕژێنە ناو ڕووبارەکان)، بە مەبەستی پاشەکەوتکردنی ئاو لە کۆگای ناوخۆییدا بۆ ئەوەی لە وەرزی هاوین و کاتەکانی تری ساڵدا بۆ خزمەتکردنی ناوچەکان بەکاربهێنرێن”.

هەواڵی پەیوەندیدار

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

سەڵاح

تەرمی ئەندامێکی ئەمینداریەتی گشتی ئەنەکەسە لە تربەسپی دۆزرایەوە

یاسین

سەرۆک وەزیری ئیسرائیل: هەر کەسێک زیانمان پێبگەیەنێت کۆتایی پێدەهێنین

سەڵاح