zagros news agency

سەرۆكی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە نووری عوسمان کرد

 

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2026/2/5 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نوورى عوسمان، ئه‌ندامى كۆميته‌ى ناوه‌نديى پارتى ديموكراتى كوردستان، بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبووى دايكيان، سه‌ره‌خۆشيى له‌ خۆى و خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌يان كرد.

 

به‌ڕێزيان وێڕاى ده‌ربڕينى هاوخه‌مى و هاوسۆزى، هەروەها هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت. لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز نوورى عوسمان سوپاس و پێزانينى خۆى و خانه‌واده‌كه‌يانى بۆ هاوبه‌شيى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌ خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى.

هەواڵی پەیوەندیدار

“فارس عیسا” و بەرپرسی ديوانى ئەوقافی سوننە، جەخت لەسەر گرنگی بەهێزکردنی پێکەوە ژیانی ئاشتیانە لەنێوان پێکهاتەکانی عێراق دەکەنەوە.

دڵشاد

لە مێردین دوو ئەندامی دەم پارتی دەستبەسەر کران

سەڵاح

فێستیڤاڵی کان یادی ٢٥ ساڵەی “Fast & Furious” پدەکاتەوە

ART