پارێزگاری هه‌ولێر، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه به‌شداری سه‌رۆكی حكوومه‌ت له لوتكه‌ی جیهانی حكوومه‌ته‌كان له دوبه‌ی گرنگی خۆی هه‌یه، به‌تایبه‌ت ره‌نگدانه‌وه‌ی خێرا له ئاستی ئیداره‌دانی حكوومه‌ته خۆجێییه‌كان، چونكه له‌دیداره‌كاندا سه‌رۆكی حكوومه‌ت، ئه‌زمونی وڵاتانی پێده‌گات له‌بواریه جیاوازه‌كاندا و ئه‌زمونی كوردستان و پێشكه‌وتنی كوردستانیش ده‌گه‌یه‌نێته سه‌ركرده‌كانی جیهان.
ئومێد خۆشناو، بۆ ئاژانسی زاگرۆس، گوتی: “رۆڵی هه‌رێمی كوردستان گرنگه و به‌شێكه له چاره‌سه‌ر له ناوچه‌كه، جگه له پێگه‌ی سیاسی ده‌كرێت په‌ره به ئابووری خۆی بدات ئێستا كوردستان ده‌ستی كردووه به ریفۆرارمی ئابووری له‌كابینه‌ی نۆیه‌م هه‌نگاوی زۆر به‌هێز له ریفۆرمی ئابووری نراوه و بوه‌ته هۆی پێشكه‌وتنی كوردستان و ئه‌گه‌ر ئه‌زمونی وڵاتانیش وه‌ربگرین ده‌توانین ئه‌م ریفۆرمه باشتر بێت، ئه‌م به‌شداری كردنه‌ی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، زۆر گرنگه له‌و بواره‌وه، چونكه زۆربه‌ی سه‌رۆك حكوومه‌كانی جیهان له‌وێ ئاماده ده‌بن، ئه‌م دووساڵه‌ی بانگێشتی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ كۆڕبه‌نده‌كه زۆر سودی بووه، له پێشكه‌وتنی ئیداره‌ی خۆجێییه‌كان له ئاستی پارێزگاكان، ئه‌وه‌ی زۆر جێگای دڵخۆشییه له‌نێوان به‌شداری خولی رابردووی و ئێستای لوتكه‌كه جیاوازی زۆر كراوه له كوردستان به‌تایبه‌ت له پێشكه‌وتنی سیسته‌می بانك و به ئه‌لكترۆنیكردنی دامه‌زاروه‌كانی ده‌وڵه‌ت و كاره‌بای 24 كاتژمێری و بابه‌تی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی ئاوی خێرا”.
راشی گه‌یاند: به‌م دواییانه وڵاتانی كه‌نداو پێشكه‌وتنی ئیداره‌یان به‌خۆیوه بینووه، ئێستاش وڵاتانی كه‌نداو په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ كوردستان به‌هێزه و ده‌بێت ئه‌م په‌یوه‌ندیه به‌هێزتر بكرێت، به‌تایبه‌ت له‌رووی ئابووریه‌وه، سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان به‌شێكه له چاره‌سه‌ری و ریفۆرمی ئیداره‌ی ده‌ستپێكردووه، هه‌ر بۆیه ئه‌م خاڵه وایكردووه كه به‌فه‌رمی بانگیشتی مه‌سروور بارزانی كراوه بۆ ئه‌وه‌ی له قسه‌كانیدا باسی سه‌ركه‌وتنی كوردستان و ئاڵنگاریه‌كان بكات كه چۆن كوردستان له چه‌قی گۆرانكاری و گرفته‌كانی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست توانیویه‌تی قۆناغی گرنگ تیپه‌رێت وچۆن كوردستان له‌و ناوچه ئاڵۆزه ئاوا ماوه‌ته‌وه ئه‌م لوتكه‌ی جیهانی حكوومه‌ته‌كان ته‌نیا لایه‌نی سیاسی نییه، ده‌رچه‌یه‌كی گرنگه بۆ گه‌شه‌ی ئابووری و هه‌موویان له ئاستی حكوومه‌ته‌كان له ناوچه‌كه هه‌وڵده‌ده‌ن په‌یوه‌ندی ئابووری و بازرگانییه‌كانیان باش بكه‌ن.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: هه‌یكه‌لیه‌تی شاندی مه‌سروور بارزانی هه‌میشه سیاسی نییه، به‌ڵكو خاوه‌ن كار‌و وه‌به‌رهێنه‌ر و بزسمانه‌كانیشی له‌گه‌ڵه چه‌نده بۆ سه‌رۆك وه‌زیران گرنگه لایه‌نی سیاسی ئه‌وه‌ندشه لایه‌نی ئابووری، ئه‌مه‌هه‌نگاوێكی گرنگه خاوه‌نكاره‌كانی كه‌نداو له‌گه‌ڵ كوردستان گفتووگۆ بكه‌ن، بۆ راكێشانی سه‌رنجی كۆمپانیاكان تا له كوردستان وه‌به‌رهێنان بكه‌ن و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی مه‌سروور بارزانی بۆ پێشخستنی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت ناویه‌تی بوه‌ته جێگای سه‌رنجی به‌شداربوانی لوتكه‌ی حكوومته‌كانی جیهان، هه‌ر بۆیه ولاتانی عه‌ره‌بی به‌روونی نیشانی ده‌ده‌ن سه‌نگی مه‌سروور بارزانی چه‌نده گرنگه له لوتكه‌كه و به‌فه‌رمی له‌لایه‌ن حاكمی دوبه‌ی بۆ به‌شداری له حكووته‌ی جیهانه‌كان بانگیشتكراوه.

