zagros news agency

سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان و کونسوڵی گشتیی ئەمریکا دۆخی کوردستان و عێراق تاوتوێ ده‌که‌ن

 

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 2026/2/9 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە خاتوو گوينده‌لن گرين، کونسوڵی گشتیی ئەمه‌ریکا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارێکدا، دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و هەنگاوەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران. هەردوولا جەختیان لە گرنگیی لێکگەیشتن و هاریکاریی نێوان لایەنە سیاسییەکان کردەوە بۆ سەرخستنی پرۆسەی سیاسی.

لە تەوەرێکی دیکەی دیداره‌که‌دا، پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و دوایین پێشهاتەکانی پرۆسەی سیاسی لە عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و پێکهێنانی حکوومەتی نوێی فیدراڵ، خرانە بەر باس. هەردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیی سه‌رخستنی پرۆسه‌ی سیاسی و پاراستنی سەقامگیریی سیاسی له‌ وڵات.

دۆخی سووریا و دوا پێشهاتەکانی ناوچەکە بەگشتی، لایەنێکی دیکەی گفتوگۆکانی نێوان سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و کونسوڵی گشتیی ئەمه‌ریکا بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە دوو شوێنی هەرێمی کوردستان دۆلار بە نرخی فەرمی دەدرێتە هاووڵاتییان

یاسین

لەسەدا 75ـی خاوەن مۆلیدەکانی بەغدا بە نرخی فەرمی حکوومەت پابەند نین

سەڵاح

بەردی بناغەی پڕۆژەى کردنەوەی شەقام و تێکەڵەرێژی لە کەرتی 48ـى بەحرکە دانرا

سەڵاح