zagros news agency

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزیکبووەوە لە 70 دۆلار

 

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێ هەریەکە لە نەوتی خاوى برێنت و تەکساسی ئەمەریکیش نرخەکانیان بەرزبونەوەیان تۆمارکردوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی نەوت بەرزبونەوەیان تۆمارکردوە و هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت (Brent)  لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 69.60$ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ 57 سەنت لە نرخەکەی بەرزبووەوە.

هاوكات، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش  (WTI) بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی کە بە 64.85$ سەنت  لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ  69 سەنت لە نرخەکەی بەرزبووەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

كۆڵانەكانی گەڕەكی کورانی عەنکاوە قیرتاو كرانەوە

یاسین

بلۆمبێرگ: یەکەم نەوتهەڵگری عێراق لە گەرووی هورمزدا تێپەڕی

یاسین

ئەپیكور پێشوازیی لە سەردانی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ وزە بۆ هەولێر دەكات

سەڵاح