zagros news agency

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەییی بەریتانیا پەرەسەندنە ئەمنییەکان تاوتوێ دەکەن

 

هەر لە پەراوێزی دیدارەکانیدا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 2026/2/13، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز جۆناسان پاوڵ، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەییی بەریتانیا کۆبووەوە.

 

لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پەرەسەندنە ئەمنی و سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە و هەڕەشەکانی تیرۆر خرانە بەر باس. هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەردەوامیی هەماهەنگیی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەریتانیا کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆر و پاراستنی سەقامگیری.

 

لای خۆیەوە، بەڕێز جۆناسان پاوڵ پابەندیی وڵاتەکەی بۆ بەردەوامیی پشتگیریکردنی عێراق و هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و ستایشی ڕۆڵی هه‌رێمی کوردستانی کرد لە پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

هاووڵاتییەک داوای لە عێراق کرد پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکاتەوە بە هەشت ساڵ زیندانی حوكم درا

سەڵاح

فەلەکناسان تەنێکی نامۆیان لە بۆشایی ئاسماندا دۆزیوەتەوە کە ڕەنگە دوو نهێنیی گەردوونی ئاشکرا بکات

یاسین

سەفین دزەیی پێشوازی لە کاثی بونکا، باڵیۆزی کەنەدا لە عیراق و شاندى یاوەرى کرد

دڵشاد