کییەر ستارمەر سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا هۆشداری دا لە هەڕەشەکانی رووسیا بۆ سەر وڵاتانی ئەوروپا لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەکانی.
کییەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە وتارێکیدا لە میانی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن کە لە ئەڵمانیا بەرێوەدەچێت، رایگەیاند، رووسیا هەڵەیەکی ستراتیژی لە ئەوروپا کردووە و ژمارەی قوربانییەکانی لە یەک ملیۆن تێپەڕیوە و هێشتا کار لەسەر دووبارە چەکدارکردنەوە دەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، “تەنانەت ئەگەر رێککەوتنی ئاشتیش لە ئۆکرانیا بکرێت، رووسیا هەوڵەکانی بۆ دووبارە چەکدارکردنەوە خێراتر دەکات و دەبێت رووبەڕووی ئەم هەڕەشەیە ببێتەوە”، جەختیشیکردەوە “رووسیا لە ئۆکرانیا ناوەستێت و دەبێت خۆمان بۆ ئەمە ئامادە بکەین.”
هەروەها کییەر ستارمەر گوتی، ئەمساڵ بەریتانیا کۆمەڵێک کەشتی فرۆکە هەڵگر لە باکووری ئەتڵەسی و باکووری سەروو بڵاودەکاتەوە.”
هەر لە کۆنفرانسی میونشن، ئۆسۆلا ڤۆندێرلاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا گوتی: نزیکەی 19 ملیار یۆرۆمان بە ئیۆکرانیا داوە، 800 ملیۆن یۆرۆشمان بۆ بودجەی بەرگریی ئامادەکردووە.

