zagros news agency

هەولێر و تڕابزۆن ئالوگۆڕە بازرگانییەکانیان فراوانتر دەکەن

 

لە چوارچيوەی فراوانکردن و پەرەپێدانی ئالوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوانیان هەولێر و تڕابزۆنی وڵاتی تورکیا لێکتێگەیشتنێکی بازرگانی لە نێوان هەردوولا واژوو کرا، شاندێکی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی ئایدین مەعروف وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پيکهاتەکان و کامەران سەلاح باجگر جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و خەلیل گۆران و ئیبراهیم محمد ئاغا گەردی نەندامانی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی هەولێر لەگەڵ ژمارەیەک بازرگان و خاوەنکارانی هەولێر سەردانی شاری تڕابزۆنی ولاتی تورکیایان کرد و لە یەکەمین وێستگەی سەردانیان بۆ تڕابزۆن شاندەکەی هەرێمی کوردستان لەلایەن تاهیر شاهین پارێزگاری تڕابزۆن پێشوازیان لێکرا و باس بە بەردەوامی هەماهەنگی هەولێر و تڕابزۆن کرایەوە لە پەرەپێدانی ئالوگۆڕە بازرگانییەکان و کارئاسانی کردن بۆ بازرگانان، دواتر شاندکەی هەرێمی کوردستان سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی تڕابزۆنیان کرد و لەلایەن ئیرکوت چەلەبی سەرۆکی ژووری بازرگانی تڕابزۆن پێشوازیان لێکرا و لێکتێگەیشتنێکی هاوبەشی بازرگانی لە نێوان هەولێر و تڕابزۆن واژوو کرا کە هەوڵ و هەبگاوێکی گرنگ دەبێ لە بەرەوپێشبردنی جموجۆڵ و ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان، شاندەکەی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە تڕابزۆن دەمێنێتەوە و زنجیرەیەک لە دیدار و کۆبوونەوەی هاوبەشی دەبێ لەگەڵ بازرگانان و خاوەنکارانی ئەو شارە بۆ بەرزکردنەوەی ئالوگۆڕە بازرگانییەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

قەدەغەکردن لە ١٤ ناوچەی شرناخ ڕاگەیەندرا

سەڵاح

پرۆژەی بۆڕی نەوتی بەسرە-عەقەبە وەزیری نەوت دێنێتە پەرلەمان

یاسین

سەرۆكی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ نوێنەرى سەرۆك ترامپ بۆ كاروبارى سووريا كۆبووه‌وه‌

یاسین