zagros news agency

پەیامی سەرەخۆشی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بۆ کۆچی دوایی پاپای ڤاتيكان

به‌ خه‌مێكی زۆر و دڵته‌نگييه‌کی قووڵه‌وه‌، هه‌واڵی كۆچی دوايیی قه‌داسه‌تی پاپای ڤاتيكان، پاپا فره‌نسیسم بیست كه‌ سیمبۆلێکی ئاشتی و دادپه‌روه‌ری و نزيكبوونه‌وه‌ی نێوان گه‌لان و ئايینه‌كان و نموونه‌يه‌كی خاکه‌ڕایی و ڕۆحانيیه‌ت و به‌زه‌يی بوو.

‏به‌ناوی گه‌لی كوردستان و خۆمه‌وه‌، له‌ ناخه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌میی قووڵم پێشكه‌ش به‌ جیهانی مه‌سیحی و ته‌واوی مرۆڤایه‌تی ده‌كه‌م و هاوئازاری له‌ده‌ستدانی ئه‌م كه‌سايه‌تييه‌ مێژووييه‌ گه‌وره‌يه‌ین كه‌ ژيانی خۆی بۆ خزمه‌تی مرۆڤ و به‌رگری له‌ شکۆی مرۆيی و بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌يامی خۆشه‌ويستی و پێكه‌وه‌ژيان ته‌رخان كردبوو.

‏ئێمه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان، كه‌ فره‌يی و لێبورده‌يی و پێكه‌وه‌ژيان بنه‌مای كۆمه‌ڵگەكه‌مان پێكدێنن، ميراتی مرۆيی و ڕۆحیی پاپا فره‌نسیس به‌رز ده‌نرخێنین و نزا ده‌که‌ین و له‌ خوای مه‌زن داواکارین گیانی به‌ به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بکات و ئارامی دڵنه‌وایی به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

‏خوالێخۆشبوو پاپا فره‌نسیس به‌ جه‌سته‌ کۆچی دوایی کرد، به‌ڵام یاد و په‌يامه‌كه‌ی، هه‌میشه‌ به‌ چرای هيوا و ئاشتی بۆ مرۆڤايه‌تی ده‌مێنێته‌وه‌، بۆ ئێمه‌ش یادی سه‌ردانه‌که‌یان بۆ هه‌رێمی کوردستان له‌ ٢٠٢١، بۆ هه‌میشه‌ زیندوو و جێی شانازیمان ده‌بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

چارەنووسی خولی نایابی کوردستان یەکلایی کرایەوە

یاسین

حزبووڵا هەواڵی کوژرانی ئەندامێکی پلەباڵای خۆی پشت‌ڕاست کردەوە

یاسین

لە پێوەرەکانی چاودێريی تەندروستيی ساڵی 2025، بەغدا لە دوایین ڕیزبەندی جیهاندایە

سەڵاح