په‌رله‌مانتارێكی په‌رله‌مانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێ، ته‌نیا بۆ ئه‌مساڵ ترلیۆنێك و 900 ملیار دیناری عێراق، له فرۆشی داهاتی موڵكی ده‌وڵه‌ت دیار نییه.
ئه‌میر مه‌عمووری، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق، له‌میانه‌ی دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا ڕایگه‌یاند، ويستمان بزانيين داهاتی موڵكی فرۆشراوی ده‌وڵه‌ت چه‌نده كه سه‌ر به وه‌زاره‌تی داراییه، ئه‌وان مه‌زه‌نده‌ی دوو ترلیۆن و 100 ملیار دیناریان كردووه بۆ ئه‌مساڵ، كه‌چی ته‌نیا 200 ملیار هاتووه‌ته‌وه بۆ حكوومه‌ت، وه‌ك داهاته‌كانی موڵك و ماڵ، واتا ترلیۆنێك و 900 ملیاری كه‌مه و جیاوازییه‌كه زۆره و چۆن ئه‌و بڕه پاره زۆره دیار نه‌ماوه؟!.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو، حكوومه‌ت موڵكی زۆری فرۆشتووه، ئه‌ی پاره‌كه‌ی بۆ كوێ چووه؟. زۆربه‌ی موڵكه‌كانیش به بێ ریكلام و ڕاگه‌یاندنی پێشوه‌خته فرۆشراون و عێراق چه‌ندین ترلیۆنی له‌ده‌ست داوه، به‌هۆی ئه‌و كاره‌وه و زۆر هه‌وڵماندا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره ڕابگرین، به‌ڵام هیچ نه‌كرا.

