zagros news agency

ئێران ئامادەیە لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم دانووستان بکات

 

سکرتێری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی دەڵێت ئێران بۆ یەکەم جار لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا بۆ دانوستانی جیددی لەگەڵ ئاژانس ئامادەیی دەربڕیوە.

ڕافائێل گڕۆسی، لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ فاینانشناڵ تایمزدا ڕایگەیاند پێدەچێت ئێران بیهەوێت لەسەر بابەتە جیدییەکان لەگەڵ ئاژانس دانوستان بکات و ئەم هەڵوێستە نوێیە ڕەنگە نیشانەی ویستی تاران بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لەگەڵ واشنتۆن بێت.

بە گوتەی گڕۆسی، پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ئاژانس لە مانگەکانی ڕابردوودا پڕ لە گرژی بووە بەڵام ئیستا دەتوانن لاپەڕەیەکی نوێ هەڵبدەنەوە و بچنە قۆناغێکی نوێ لە پەیوەندییەکانی نێوانیان.

گرۆسی حەفتەی ڕابردوو بۆ دانوستان لەگەڵ بەرپرسانی پلەبەرزی ئێران سەبارەت بە چۆنێتیی هاوکارییەکانیان لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی سەردانی تارانی کردبوو و پاش سەردانەکەی گوتی:دوو لایەن بۆ گەیشتن بە ڕێگەچارەیەکی گونجاو، به تێگەیشتنێکی هاوبەش گەیشتوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕووسیا هێرش دەکاتە سەر بەڵگەفیلمێکی براوەی ئۆسکار

ART

هه‌ولێر.. خاوێنکردنەوەی مەنهۆڵ و چەپەرەکانی ئاو وەرگرتن

یاسین

چامپیۆنزلیگ.. بایەر لیڤەرکوزن بەسەرکردایەتی وێرتز سەرکەوتنێکی ئاسانی بەدەستهێنا

یاسین