zagros news agency

ئەندامێکی پەرلەمانی ئێران: هیوامان بە دانوستان نییە

ئیبراهیم ڕەزایی، ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانیی پەرلەمانی ئێران، سەبارەت بە بابەتی گەڕی دووەمی دانوستانەکان گوتی: “لەم گەڕەی دانوستانەدا باس لە ڕاگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم و گواستنەوەی یۆرانیۆمی پیتێنراو بۆ وڵاتی سێیەم ناکرێت و لایەنی ئەمریکایی پێشتر ئەم بابەتەی قبووڵ کردووە.”

ناوبراو گوتیشی: “ئەم دانوستانانە پەیوەندییان بە بەرنامەی مووشەکییەوە نییە.”

ڕەزایی ئاماژەی بەوەش دا کە بابەتی سەرەکیی ناوچەکە ئیسرائیلە و پێویستە سەبارەت بە ‌هەڕەشەکانی ئەو وڵاتە، لە دەرەوەی دانوستانەکان و بە شێوەیەکی دیکە لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە، بۆ دابینکردنی ئاسایش و بەرژەوەندییە دوولایەنەکان قسە بکرێت.

بڕیارە ڕۆژی سێشەممە، گەڕی دووەمی دانوستانەکانی تاران و واشنتن بە میوانداریی عومان لە جنێڤ بەڕێوە بچێت. ئەو ئەندامەی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانیی پەرلەمانی ئێران جەختی لەوەش کردەوە، بۆ ڕێگری لە بەفیڕۆدانی کات، پاکێجی پێشنیارەکانیان بۆ دانوستان ئامادە کردووە، بەڵام بە سەرنجدان بە مێژووی ئەمریکاییەکان هیوایان بە دانوستان نییە.

هەواڵی پەیوەندیدار

دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکاریی مرۆیی پێشکەشی کۆمەڵێک خێزانی کەرکووک کرد

سەڵاح

ئیسرائیل: ئەو باڵەخانانەمان پێکاوە حیزبوڵڵا لە لوبنان بەکاریان دەهێنێت

یاسین

ئەڵمانیا هێرشەکەی سەر ڕێپێوانی شانازیی بەرلین وەک کردەوەیەکی تیرۆریستی پۆلێن دەکات

یاسین