نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێ هەریەکە لە نەوتی خاوى برێنت و تەکساسی ئەمەریکیش نرخەکانیان کەمێک گۆڕانکاریان بەسەرداهاتوە.
ئەمڕۆ دووشەممە لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی نەوت بەرزبونەوەیەکی کەمی تۆمارکردوە و هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت (Brent) لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 67.80$ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ بەیانی 5 سەنت لە نرخەکەی بەرزبووەوە.
هاوكات، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش (WTI) کەمێک دابەزینی بەخۆیەوە بینی کە بە 62.90$ سەنت لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ بەیانی 5 سەنت لە نرخەکەی دابەزیوە.

