zagros news agency

دیمەشق فرۆشتنی خواردنەوە کحولیەکان قەدەغە دەکات

 

ئیدارەی پارێزگای دیمەشقی پایتەختی سووریا لە راگەیەندراوێکدا قەدەغەی فرۆشتنی خواردنەوە کحولییەکان لە یانە و چێشتخانە و هۆتێەلەکان دەکات، تەنیا لە ناوچە کریستیان نشینەکان خواردنەوەی کحولی دەفرۆشرێت.

لەبارەی هۆکاری قەدەغەی پێشکەشکردنی خواردنەوە کحولییەکان لە دیمەشق، پارێزگاری شارەکە دەڵێت؛ سکاڵای زۆرمان بۆ هاتووە لە دانیشتووانی شارەکەوە و  لە پێناو ئادابی گشتی ئەو بڕیارەیان دەرکردووە، خواردنەوەی کحولی تەنیا لە گەڕەکەکانی باب تۆما، قەساع و باب شەرقی لە دیمەشق دەفرۆشرێن کە زۆرینە کریستیانن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ماوەی سێ مانگیش بە خاوەن دووکانی خواردنەوە کحولییەکان دراوە پابەندی بڕیارەکە بن.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەروەردەی ئێران: تا ئێستا هیچ پلانێک بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندنی ناوپۆل نییە

سەڵاح

ئه‌و هۆزه‌ی ئیسرائیل ویستی بیكاته‌ ده‌سه‌ڵاتداری غه‌ززه‌، حەماس سەرکردەکەی کوشت

سەڵاح

دوای بڵاوبوونەوەی چەند پۆستەرێکی نافەرمی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، دەنگۆی دروستکردنی بەشی دووەمی فیلمی سینەمایی بەناوبانگی (Pretty Woman) جارێکی دیکە سەری هەڵداوەتەوە، سەرچاوە هەواڵییەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن کە گفتوگۆی جیدی لەو بارەیەوە هەیە. جولیا ڕۆبێرتسی تەمەن ٥٧ ساڵ و ڕیچارد گێری تەمەن ٧١ ساڵ، کە پاڵەوانانی سەرەکی فیلمەکەن، لەگەڵ کۆمپانیای دیزنی دەستیان بە گفتوگۆ کردووە بۆ ئەوەی دوای ٣٥ ساڵ لە بەرهەمهێنانی فیلمە ڕەسەنەکە، بەشێکی نوێی لێ دروست بکەن. سەرچاوەیەکی نزیک لە پڕۆژەکە بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە: “تاوەکو ئێستا هیچ گرێبەستێک واژۆ نەکراوە، بەڵام کار لەسەر سیناریۆیەکی سەرەتایی دەکرێت و ئەگەر هیچ کێشەیەک نەیەتە پێش، جولیا و ڕیچارد هەردووکیان ئامادەیی خۆیان نیشان داوە”. جولیا ڕۆبێرتس پێشتر لە ساڵی ٢٠١٩دا ڕایگەیاندبوو کە بەهۆی گۆڕانی سەردەم و تێڕوانینەکان، ئەستەمە فیلمێکی وەک “Pretty Woman” لەم سەردەمەدا بەرهەمبهێنرێتەوە. بەڵام ئێستا بەهۆی بەردەوامیی ناوبانگی فیلمەکە، وا دیارە ئەکتەرەکان بۆچوونی خۆیان گۆڕیوە. فیلمی “Pretty Woman” کە لە ساڵی ١٩٩٠ بەرهەم هێنرا، چیرۆکی ملیاردێرێک (ئێدوارد لویس) دەگێڕێتەوە کە دەکەوێتە خۆشەویستیی ژنێکی سەر شەقام (ڤیڤیان وارد). فیلمەکە یەکێکە لە پڕداهاتترین و خۆشەویستترین فیلمە ڕۆمانسییەکانی مێژووی سینەما.

ART