ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پرۆژەی دووسایدی بنەسڵاوە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا تەواو دەكرێت

 

لە چوارچێوەی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و پلانی شارەوانی، پرۆژەی دووسایدی بنەسڵاوە گەیشتە قۆناغی قیرتاوكردن و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەخرێتە خزمەت دانیشتووانی قەزای بنەسڵاوە.

سەرۆكی شارەوانیی بنەسڵاوە سەبارەت بە گرنگیی ئەو پرۆژەیە زانیاریی خستەڕوو: پرۆژەی دووسایدی بنەسڵاوە دوو قۆناغە، قۆناغی یەكەمی یەكسایدە، قیرتاوكردن و ئاوەڕۆی لوولەیی و چەند بڕگەیەكی دیكەی لەگەڵدایە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا تەواو دەبێت و دەخرێتە خزمەت هاووڵاتییانەوە.

سەبارەت بە كاریگەرییەكانی پرۆژەكە بۆ كەمكردنەوەی جەنجاڵی، گوتیشی: بە تەواوبوونی پرۆژەكە جەنجاڵی لەناو قەزای بنەسڵاوە كەم دەبێتەوە، هاوكات گرنگی ئەو پرۆژەیە لەوەدایە قەزای بنەسڵاوە و دارەتوو و كەسنەزان بەیەكەوە دەبەستێتەوە و ئاسانكاری باش بۆ هاتوچۆی ئەو شوێنانە دەكات.

شایەنی باسە، گوژمەی ئەو پرۆژەیە دوو ملیار و 536 ملیۆن دینارە و لەسەر بودجەی پارێزگەی هەولێر و بە سەرپەرشتیی سەرۆكایەتیی شارەوانیی بنەسڵاوە سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر جێبەجێ دەكرێت. وێڕای كەمكردنەوەی جەنجاڵی و ئاسانكاری بۆ دانیشتووانی قەزاكە، هاوكات سیمایەكی جوانتر بە بنەسڵاوە دەبەخشێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی گه‌ڕایه‌وه‌ هه‌رێمی کوردستان

سەڵاح

بۆ پرسی سەرژمێری هێڵی گەرم ڕاگەیاندرا

یاسین

ئاگادارییەک لە پاسپۆڕتی هەولێرەوە

یاسین