zagros news agency

هێزە ئەمنییەکانی ئێران ته‌قه‌ له‌ دوو کەسی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ده‌كه‌ن

 

دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شارۆچكەی (تیکاب)ی سەر بە پارێزگای (ورمێ)ی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، بە ناوەکانی (پەروێز ئەمین محەممەدی و بەهمەن موحسینی) بە تەقەی هێزە ئەمنییەكانی ئێران، سەریان بە سەختی بریندار کراوە و هەردووکیان چوونەتە کۆماوە.

بەپێی زانیارییەکان، کاتژمێر 2ی بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە 17/4/2024، گەشتی شەوانەی هێزە ئەمنییەكانی ئێران لە نزیک گۆڕەپانی قەڵەمی تیکاب، تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەک جۆری (پراید) کردووە و لە ئاکامی ئەو دەستڕێژەدا، دوو هاووڵاتیی کورد بە سەختی بریندار کراون و لە کۆمادان.

بەپێی زانیارییەكان، لە شاری تیکاب، پەروێز ئەمین محەممەدی، تەمەن 29 ساڵ، سەری بریندار بووە و گوللـەکە لە سەریدا ماوەتەوە، ئێستا لە نەخۆشخانەی تیکاب لە کۆمادایە.

هەروەها بەهمەن موحسینی، تەمەن 35 ساڵ، دوای ئەوەی سەری بە گوللـە پێکراوە و گوللـەکە لە زاری دەرچووە، ئێستا لە نەخۆشخانەی خومەینیی ورمێ لە کۆمادایە.

تا ئێستا هۆکاری ئەم تەقەکردنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە ڕوون نەکراوتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنجومەنی وەزیران تەندەرێک بۆ بەرزکەرەوە بۆ دادگای هەولێر ڕادەگەیەنێت

سەڵاح

نزیکەی 244 ملیۆن کەس بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەمەریکا دەکەن

سەڵاح

حاڵەتێکی نوێی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون دەستنیشان کرا

یاسین