پڕۆژەی ستراتیژیی و فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاو بۆ نێو شاری هەولێر، کە یەکێکە لە پڕۆژە گرنگەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، گەیشتووەتە قۆناخی کۆتایی و بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا سەرجەم کارەکانی تەواو بکرێن، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێریش زانیاری له‌و باره‌وه ده‌خاته‌روو.
عه‌لی ره‌شید، بۆ زاگرۆس گوتی: ” نزیکەی 95%ـی کارەکانی قۆناخی دووەمی پڕۆژەی تۆڕەکانی ئاوی ناو شار تەواو بووە، درێژیی گشتیی ئەم قۆناخەی پڕۆژەکە 430 کیلۆمەتر بووە، کە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 410 کیلۆمەتری جێبەجێ کراوە و تەنیا نزیکەی 20 کیلۆمەتری ماوە، هاوکات ئەو بەشەی کە ماوەتەوە، دەکەوێتە سنووری هێڵی فڕۆکەخانەی هەولێر و بەشێک لە هێڵی شەقامی بەحرکە و بەم نزیکانە ئەوانیش کارکرنیان تەواو دەبێت و بە تەواوەتی پرۆژەکە دەخرێتە خزمەتی هاووڵاتییان”.
ده‌شلیت: ئامانجی پرۆژه‌كه هاتوه‌ته‌وه دی راكێشانی ئاوه بۆ هه‌موو گه‌ره‌كه‌كانی شاری هه‌ولێر و ئاوی ئه‌م پرۆژه‌یه ستراتیژی بۆ ئه‌و گه‌ره‌ك و ناوچانه‌شه له داهاتوو ده‌كه‌ونه ناو ماسته‌ر پلانه‌وه، ئەم پڕۆژەیە لە توانایدایە لە ماوەی 24 کاتژمێردا، 480 هەزار مەتر سێجا ئاوی خاوێن بۆ شارەکە دابین بکات بۆیە چاوەڕوان دەکرێت بە تەواوبوونی ئەم پڕۆژەیە، کێشەی کەمئاوی لە شاری هەولێر بۆ 30 ساڵی داهاتوو بە شێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر بکرێت.

