zagros news agency

پەیامى پەیامى پیرۆزبایى مەکتەبى سیاسیى پارتى دیموکراتى کوردستان بۆ بزووتنەوەى گۆڕان

 

بۆ بەرێز/ کاک دانا ئەحمەد مەجید ڕێکخەرى گشتى بزووتنەوەى گۆڕان

بەبۆنەى بەستن و بەسەرکەوتوویى کۆتایی هاتنى کۆنفرانسى بزووتنەوەى گۆڕان و هەڵبژاردنى بەڕێزتان وەکو ڕێکخەرى گشتى، پیرۆزبایی گەرممان لە ئێوە و ئەندامانى هەڵبژێردراوى جڤاتى نیشتیمانى و سەرجەم کادیر و ئەندامانى بزووتنەوە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و، هیواى سەرکەوتن و سەرفرازیتان بۆ دەخوازین.

ئومێدەوارین بڕیار و ڕاسپاردەکانى کۆنفرانس و دەستوورى نوێى بزووتنەوەکەتان گروتێنێکى دیکە بە خەبات و تێکۆشانتان ببەخشێت و، وەکو هێزێکى سیاسى ڕۆڵ بەرچاوى خۆتان ببینن لە یەکڕیزى و یەکگووتارى کوردستانى و پاراستنى دەستکەوتنەکانمان و قەوارەى سیاسى و یاساىی هەرێمى کوردستان.

دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەین، هەر سەرکەوتووبن.

 

مەکتەبى سیاسیی

پارتى دیموکراتى کوردستان

١٨ى شوباتى ٢٠٢٦

هەواڵی پەیوەندیدار

خامنەیی: داواكاریی خۆپیشاندەران ڕەوان و بەجێن

سەڵاح

پرسه‌نامه‌يه‌ك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه

سەڵاح

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى كۆبووه‌وه‌

سەڵاح