ڕۆژی پێنجشەممە، ئێران و ڕووسیا مانۆڕێکی سەربازییان لە دەریای عومان و باکووری زەریای هیندی بەڕێوەبرد
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی “تەسنیم”، لەو مانۆڕەدا هێزەکانی سوپا، سوپای پاسداران و هێزی ئۆپەراسیۆنی تایبەتیی هێزی دەریاییی ڕووسیا بەشدار بوون و لە ئاسمان و دەریاوە هەڵمەتی کۆنتڕۆڵکردنی کەشتییان ئەنجام داوە. هەر بەپێی ئەو سەرچاوەیە، ئەو هێزانە دوای دەستگیرکردنی چەتەکانی دەریا،هەڵمەتی ئازادکردنی کەشتییەکەیان جێبەجێ کردووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی سزاکاندا، دەستی بەسەر چەندین نەوتهەڵگری ئێران و ڕووسیادا گرتووە کە لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا بوون.

