zagros news agency

هێرشی بەرفراوانی ڕووسیا بۆ سەر ژێرخانی وزەی ئۆکراینا

 

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٦، ڕووسیا بە دەیان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی بالیستی و کرووز، هێرشی کردە سەر ئۆکراینا و ژێرخانی وزەی ئەو وڵاتەی کردە ئامانج.

بەرپرسانی ئۆکراینا ڕایانگەیاندووە، هێرشەکان شاری کیێڤ و ناوچەکانی دەوروبەری، بەندەری ئۆدێسا لەسەر دەریای ڕەش و بەشێک لە ناوەڕاستی ئۆکراینایان گرتووەتەوە. میکۆلا کالاشنیک، پارێزگاری کیێڤ لە تێلیگرام بڵاوی کردەوە، لە ناوچەی کیێڤ بەلایەنی کەمەوە کەسێک بریندار بووە و زیان بە ١٢ خانوو گەیشتووە.

ئەم هێرشانە تەنیا دوو ڕۆژ پێش چوارەمین ساڵیادی هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا ئەنجام دراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

چێڵسی بەرگریکارێکی پێشووی دەگەڕێنیتەوە

یاسین

کۆنفیدراسیۆنی ڕه‌وەندی کوردستانی هێرش بۆ سەر میری ئێزدییانی ئیدانە کرد

سەڵاح

نەتانیاهۆ ده‌ڵێت سەردانێکی نهێنی بۆ ئیمارات كردوه‌ و ئەبووزەبیش بە توندی ڕەتی دەکاتەوە

سەڵاح